پێکانەکان کۆتایی بە ئیبراهیمۆڤیچ دەهێنن

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ-ی سویدی ئەستێرەی یانەی ئەی سی میلان، هاوشێوەی سەردەمی لاوێتی نەماوە و بەهۆی پێکانەکانەوە نزیکە کۆتایی بە ژیانی وەرزشیی بهێنێت.

لە دوایین چاوپێکەوتندا، زڵاتان ڕایگەیاند، “من سوپەرمان نیم، دەبێت دان بەوەدا بنێم، کە چیتر تەمەنم هەڵکشاوە و جەستەم وەک پێشوو بەهێز نەماوە”.

لە دوایین دوو وەرزی زڵاتان لە میلان، دووچاری چەندین پێکان بووە، لە وەرزی 2019-2020 و دوای گەڕانەوەی بۆ ڕیزەکانی ڕۆسۆنێری، دووچاری دوو پێکان بووە، یەکەم دوورکەوتنەوەی بەهۆی تووشبوونی بووە بە ئەنفلۆنزا و دوو ڕۆژ یارینەکردووە، دووەم پێکانیشی لە قولەپێی قاچیدابووە و 35 ڕۆژ لە یاریکردن دایبڕیوە.

لە وەرزی دووەمیدا دووچاری شەش پێکان بووە، لە تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەستیپێکردووە و دوای پێنج پێکانی ماسولکەیی، کە زیاتر لە 123 ڕۆژی خایاندووە.

بەپێی سەرچاوەکانی ئیتاڵیا، سوڵتانی تۆپی پێ نزیکبووەتەوە لە وازهێنان و پێناچێت بتوانێت خەونی یاریکردن لەتەمەنی 40 ساڵیدا جێبەجێبکات، ئاماژە بەوەشکراوە کە ئەم وەرزە کۆتا وەرزیەتی و بە ئەگەرێکی زۆرەوە دووردەکەوێتەوە، یاخود دەگەڕێتەوە و ماوەیەک لەیانەی مالمۆ-ی سویدی، یاخود هەر یانەیەکی دیکەی وڵاتەکەی کۆتا ساتەکانی وەک یاریزانێک بەڕێدەکات.

بابەتی پێشتر

پیکێ مۆندیالی میزەڵدان سازدەکات !

بابەتی دواتر

دوو یاریزانی دیكەی بەرشلۆنە گەڕانەوە بۆ ڕاهێنانەكان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە ڕیمۆنتاداى کرد

یانەى بەرشلۆنە یارییەکی مێژوویی بەرامبەر سێلتافیگۆ ئەنجامدا و ڕیمۆنتاداى کرد هەفتەى شەشەمی خولی ئیسپانیایە و بەرشلۆنە میوانداری سێلتافیگۆی…
Total
0
Share