دوو یاریزانی دیكەی بەرشلۆنە گەڕانەوە بۆ ڕاهێنانەكان

هەردوو یاریزان جۆردی ئەلبا و پێدری، گەڕانەوە ڕاهێنانە بەكۆمەڵەكانی بەرشلۆنە.

ئامادەكارییەكانی بەرشلۆنە بۆ یارییەكەی بەنفیكا-ی پۆرتوگالی لە چامپیۆنز لیگ دەستیپێكرد و تیمی پزیشكی یانە كەتەلۆنییەكەش چاكبونەوەی پێدری و ئالبای راگەیاند.

هەردوو یاریزانەكە لە سەرەتای ڕاهێنانەكەوە تا كۆتایی بەشدارییان كردووە و هەستیان بە هیچ ئازارێك نەكردووە.

سەرباری ئەوەش، ڕۆناڵد كومان-ی ڕاهێنەر، چاوەڕێی ڕاپۆرتی پزیشكیی دوایین ڕاهێنانی بەرشلۆنە دەكات، كە بریارە سبەی سێشەممە بنووسرێت.

بەرشلۆنە شەوی چوارشەممە كاتژمێر 10:00ی شەو لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی بەنفیكا دەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

پێکانەکان کۆتایی بە ئیبراهیمۆڤیچ دەهێنن

بابەتی دواتر

عێراق ژمارەی شوێنەوارە دزراوەكان ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share