پۆلیسی ئوسترالیا جۆكۆڤیچی دەستگیركردووە و ناهێڵن بچێتە خاكەكەیانەوە

بەرپرسانی ئەمنیی ئوسترالیا، ڕێگەیان لە نۆڤاك جۆكۆڤیچی سڕبی گرتووە بچێتە ناو ‏خاكەكەیانەوە، بەهۆی ئەوەی ناوبراو پشكنینی كۆرۆنای پێ نییە كە بیسەلمێنێت نێگەتیڤە، ‏ئەوە جگە لەوەی ڤاكسینیشی وەرنەگرتووە.‏

جۆكۆڤیچ، كە لە پێشەنگی ڕیزبەندیی یاریزانەكانی تێنسی سەرزەوی دێت، بۆ بەشداری ‏كردن لە پاڵەوانێتیی ئوسترالیای كراوە گەیشتە ئەو وڵاتە، بەڵام لەلایەن پۆلیسی ‏ئوسترالیاوە دەستبەسەركراوە و ڕێگە بە چوونەناوەوەی بۆ خاكی ئوسترالیا نادرێت.‏

‏”نۆلی” یەكێكە لەو یاریزانانەی كە تا ئێستا هیچ ڤاكسینێكی لەخۆی نەداوە، جگە لەوەش ‏پشكنینی كۆرۆنای پێنەبووە كە بیسەلمێنێت تووشبووی كۆرۆنا نییە.‏

سەرۆك وەزیرانی ئوسترالیا وتویەتی، یاسا بۆ هەموو كەسێك وەك یەكە و هیچ كەسێكیش ‏لە سەروو یاساوە نییە.‏

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە جۆكۆڤیچ بگەڕێنرێتەوە بۆ سڕبیا و لە ئوسترالیا دووربخرێتەوە.‏

بابەتی پێشتر

چاڤی باس لە گرێبەستی دێمبیلی دەكات

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ فالح ئەلفەیاز كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share