پیکێ مۆندیالی میزەڵدان سازدەکات !

بەرگریکاری یانەی بەرشلۆنە، جێرارد پیکێ ئاشکرایکردووە، لە تشرینی یەکەمی 2021 پاڵەوانێتیی جیهانیی میزەڵدان ڕێکدەخات.

پیکێ وردەکاریی جامی جیهانیی میزەڵدانی بۆ میدیاکان ئاشکراکردووە، کە هاوشانی ئیبای یانوس-ی هاوڕێ و شارەزای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڕیاریداوە لە شاری بەرشلۆنە ڕێکیبخات.

وردەکاریی پاڵەوانێتییەکە

جێرارد پیکێ دەڵێت، “هەست بە شەرم دەکەم کاتێک باسی مۆندیالی میزەڵدان دەکەم، بیرۆکەیەکی پێکەنیناوییە، زۆرم حەزلێیە، من و ئیبای دەمێکە بیر لە بابەتێکی وا دەکەینەوە، چەندین کاتژمێر بیرمان لەو پاڵەوانیتییە کردەوە”.

بەپێی سەرچاوەکان، هەر کەسێک بەهرەی یاریکردن و هونەرنواندنی بە میزەڵدانەوە هەبێت، لەڕێگەی پێشکەشکردنی (CV)یەوە کۆدەکرێنەوە و پاشان ململانێیان پێدەکرێت، براوەیان خەڵاتێکی دارایی گەورە وەردەگرێت.

بابەتی پێشتر

یاری بەکۆمەڵ چەکی گواردیۆلا دەبێت بەرامبەر پاریس

بابەتی دواتر

پێکانەکان کۆتایی بە ئیبراهیمۆڤیچ دەهێنن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share