دادگای شاری بریدا مایەپوچبوونی یاریزانێکی پێشووی ڕیاڵ مەدریدی ئاشکراکرد

دادگای شاری بڕێدا مایەپچبوونی ڕۆیستن درێنتی ئاشکراکرد

لە تەمەنی 33 ساڵیدا، یاریزانێکی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید تەواوی سەروەتەکەی لەدەستدا، کە بڕەکەی 3.5 ملیۆن یورۆ بووە.

دادگای شاری بریدا لە هۆڵەندا بە فەرمی لە دانیشتنێکی یاساییدا مایەپوچبوونی ڕۆیستن درێنتی یاریزانی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئاشکراکرد، لە بەرانبەردا یاریزانەکە ڕایگەیاندووە، کە ئەوەی ڕوویداوە لێکتێنەگەیشتنە و هەوڵدەدات چارەسەری دۆخەکە بکات.

درێنتی بە درێسی هەڵبژاردەی هۆڵەنداوە نازناوی خوار تەمەن 21 ساڵی پاڵەوانیەتی جیهانی بەدەستهێناوە (2007)، بە درێسی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە دووجار نازناوی خولی پلە یەکی ئیسپانیا و جامی سوپەری ئیسپانیای چنیوەتەوە، لە ژیانی وەرزشییدا دووجار لە یاریکردن دوورکەوتووەتەوە، ساڵی 2006 کاتێک یانەی شاهانەی مەدرید دەستبەرداریبوون، لە ساڵی 2016 بۆ 2018 کاتێک لە یانەی بەنی یاسی ئیماراتی دوورکەوتەوە و دواتر بۆ یانەی سپارتا ڕۆتەردام دەستی بە یاریکردن کرد.

درێنتی بەشێوەیەکی گشتی بۆ 13 یانە یاریکردووە، سیانیان لە ئینگلتەرابوون (ئێڤەرتۆن، ڕیدینگ، شیفێلد وینزدەی)، دوو یانە لە ئیسپانیا (ڕیاڵ مەدرید و هیراکلیس)، هەروەها چەند یانەیەکی تورکیا و ئیمارات و هۆڵەندا و ڕووسیا.

یاریزانەکە بەوە ناسراوە کە ژیانی پڕاوپڕە لە سەرکێشی و بەگەڕخستنی پارەی خەیاڵی لە بابەتی بێبەیاخدا، تەنانەت لە دەرەوەی یاریگا وەک ڕاپەر و ئەکتەریش کاریکردووە و شکستیهێناوە، تاوەکو ئێستا وازهێنانی لە بواری تۆپی پێ ڕانەگەیاندووە، لە ساڵی 2019وە بۆ یانەی کۆزاکین بۆیز لە خولی پلە سێی هۆڵەندی یاریدەکات.

بابەتی پێشتر

یارییەکانی ئەمڕۆ، شەممەی خولەکانی ئەوروپا بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

مێسی پەیوەندی بە پاریسەوە دەکات؟ مۆنتی کارلۆ و ڕیڤاڵدۆ گومانیان دروستکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڤیاڕیاڵ ئاگره‌که‌ی باڤاریای له‌ ئالیانز ئارینا کوژانده‌وه‌

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی ڤیاڕیاڵ بردنه‌وه‌یه‌کی مێژوویی به‌رامبه‌ر بایرن میونشن تۆمارکرد‌.…
Total
0
Share