یاری بەکۆمەڵ چەکی گواردیۆلا دەبێت بەرامبەر پاریس

یانەی مانچستەر سیتی-ی ئینگلیزی سێشەممەی داهاتوو لە دووەم ڕووبەڕووبوونەوەی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر پاریس سان جێرمان یاریدەکات.

سیتی لە یەکەم تاقیکردنەوەدا بەرامبەر لایپزیک بە ئەنجامی (6-3) بردنەوەی تۆمارکرد، لەلایەکی دیکەوە پاریس بە ئەنجامی (1-1) بەرامبەر کلەپ بروج یەکسانبوو.

خاڵی لاوازی سیتی

خاڵی لاوازی سیتی ئەوەیە، کە هێرشبەرێکی سەرەڕمی گۆڵکاری نییە، لەو بارەیەوە گواردیۆلا بە “سکای سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە، “ئێمە چەکی هێرشبەری گۆڵکارمان نییە، وەک چێڵسی خاوەنی لوکاکو نین، بەڵام هەوڵدەدەین بەپێی تواناکانمان بە شێوازی یاریکردنی بەکۆمەڵ ڕووبەڕوی پاریس ببینەوە”.

هەروەها دەڵێت، “ئێمە پاڵەوانی پریمەرلیگ و دووەمی چامپیۆنزلیگ و خاوەنی جامی کاراباو-ین، دەزانین چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخەدا بکەین و چەندین ساڵە بەو جۆرە بووین، هەرگیز ناڕەزایەتیمان دەرنەبڕیوە لە نەبوونی هێرشبەرێکی گۆڵکار، لەپێشووشدا بەهۆی پێکانی ئەگوێرۆوە چەندینجار بەبێ هێرشبەر یاریمانکردووە”.

بابەتی پێشتر

گریزمان بەر نەفرەتی بەرشلۆنە کەوتووە و یەکسانە بە سفر

بابەتی دواتر

پیکێ مۆندیالی میزەڵدان سازدەکات !

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی بۆندی داشکێنراو واژوودەکات

لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتین، دوای کۆتاییهاتنی وادەی پشووەکانی هاوینە گەڕاوەتەوە بۆ بەرشلۆنە و هەفتەی داهاتوو بۆندێکی نوێ…
Total
0
Share