کشتوکاڵی سلێمانی: بارانبارینی ئەمساڵ زیانی بە بەرهەمی جووتیاران نەگەیاندووە

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی، “بارانبارینی ئەمساڵ هیچ زیانێکی بە گەنم و جۆی جووتیاران نەگەیاندووە”.

شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بارانبارینی ئەمساڵ هیچ زیانێکی بە گەنم و جۆی جووتیاران نەگەیاندووە، و بڕێکی باش باران باریوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ساڵانی پێشوو لە دۆنمێکدا بڕشتی گەنم 600 کیلۆ بوو، بەڵام ئەمساڵ 750 بۆ 800 کیلۆ بوو لە زەوییە دێمییەکاندا، لە بەراوەکانیشدا دەگاتە تەنێک و 300 کیلۆ گەنم.

پەیوەست بە زەویی داچێندراو بە گەنم لە سنووری سلێمانی شاڵاو جەمال وتی، ئەمساڵ لە سنووری سلێمانی ملیۆنێک و 200 هەزار دۆنم زەوی بە گەنم داچێندراون.

لەبارەی کۆی گشتیی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران لە سنووری سلێمانی، شاڵاو جەمال رایگەیاند، پێشبینیدەکەین بەرهەمی ئەمساڵ بگاتە سەرووی 850 هەزار تەن، ئەوەش بەراورد بە ساڵی رابردوو بڕەکەی زیاترە لە کاتێکدا پار ساڵ نزیەکەی 600 هەزار تەن بوو.

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، حکومەت هاوکاریی جووتیاران ناکات لە رووی دابینکردنی کەرەستە کشتوکاڵییەکانەوە، وەفدێکی هەرێمیش لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی هاوشێوەی ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق وەرگرتنی گەنم ئازاد بێت واتە چەند بڕ گەنم هەبێت وەربگیرێت، نەک بە دیاریکردنی رێژەبێت وەک ساڵانی رابردوو.

 

 

 

بابەتی پێشتر

لە کەرکوک رووبەڕووبوونەوە لەنێوان باندێکی ساختەکردنی پارە و پۆلیسدا روویدا

بابەتی دواتر

دوایین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی دەربەندیخان: بەهۆی بارانبارینەوە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ناتوانێت بە رێگای چیای بەراناندا تێپەڕێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەیەندیخان رایدەگەیەنێت، بەهۆی بارانبارینەوە لە ئێستادا ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ناتوانێت بە ڕێگای چیای بەراناندا تێپەڕێت و سەربكەوێت.…
Total
0
Share