چێڵسی توخێل، یان دیواری بەرلین لە لەندەن

یانەی چێڵسیی ئینگلیزی لەم وەرزەدا خاوەنی یەکێک لە باشترین هێڵەکانی بەرگریکردن بووە، لەنێو یانەکانی ئینگلتەرا کەمترین گۆڵی لەسەر تۆمارکراوە.

یانەی چێڵسی خاوەنی 19 خاڵە و لوتکەی ڕیزبەندیی یانەکانی پریمەرلیگی گرتووە، بە جیاوازیی خاڵێک پێش لیڤەرپوڵی کلۆپ و دوو خاڵ پیش مانچستەر سیتی گواردیۆلا کەوتووە.

ڕاهێنەری ئەڵمانی، تۆماس توخێل سەرکەوتوبووە لە بونیادنانی هێڵێکی بەرگریی تۆکمە، لەم وەرزەی پریمەرلیگدا تەنها سێ گۆڵیان بەرامبەر تۆمارکراوە، لە بەرامبەردا یانەی مانچستەر یونایتد 10 گۆڵ و لیڤەرپوڵ شەش گۆڵیان لەسەر تۆمارکراون، هەروەها یانەی مانچستەر سیتی بەهەمانشێوە سێ گۆڵی لەسەر تۆمارکراوە.

سەرەڕای ئەوەی بلوزی لەندەن خاوەنی هێڵی هێرشبەری ئاگرین نییە وەک یانەی مانچستەر سیتی، بەڵام لە هێڵی بەرگری پشتی بەتواناکانی ئیدواردۆ مێندی (گۆڵپارێز)، سیزار ئازپیلیکوێتا، بین چیلویڵ، مالانگ سار، چالوبا، کریستنسن و ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگێری ئەڵمانی بەستووە.

یاریکردن بە پلانی (5-3-2) گەورەترین سوودی بە یانە شێنەکەی لەندەن گەیاندووە، لە هێڵی ناوەند نگۆلۆ کانتی، جۆرجینیۆ، ماتیۆ کۆڤاسیچ هاوسەنگییەکی بێوێنەیان خوڵقاندووە و لە یەککاتدا لەڕووی هێرشبەری و بەرگریکردنەوە هاوکاری هێڵەکانی بەرگری و هێرشبردن بوون.

بابەتی پێشتر

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕێگە نادات بایكۆتی شۆفێرانی پاس كێشە بۆ خوێندكاران دروستبكات

بابەتی دواتر

سەڵاحەدین بەهادین: دەسەڵاتدارانی هەرێم پێیانەوە دیارنییە شانازی بە ئایینی ئیسلامەوە بکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share