گریزمان بەر نەفرەتی بەرشلۆنە کەوتووە و یەکسانە بە سفر

گەڕانەوەی ئەنتوان گریزمان-ی فەرەنسی بۆ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید هیچ سوودێکی بە یانە زەبەلاحەکەی مەدرید نەگەیاندووە.

ڕۆژنامەی مارکا-ی ئیسپانی لەبارەی گریزمانەوە دەپرسێت: بۆچی لەدوای گەڕانەوەی هیچ سوودێکی نەبووە، سەرەڕای ئەوەی لە 2014 تاوەکو 2019 لەهەمان یانە یاریکردووە، پاشان بە 120 ملیۆن ڕوویکردووەتە بەرشلۆنە.

ژمارەکانی لاوازن

لەو كاتەوەی هێرشبەرەکەی فەرەنسا گەڕاوەتەوە بۆ ئەتلەتی، چوار یاری لە خولی ئیسپانیا ئەنجامداوە، هیچ گۆڵێکی تۆمارنەکردووە و تەنها گۆڵێکیشی نەڕەخساندووە.

یاریی یەکەم 58 خولەک، یاریی دووەم بەرامبەر بلباو 90 خولەک، سێیەم یاری 67 خولەک بەرامبەر خیتافی، 90 خولەک بەرامبەر ئالاڤێس یاریکردووە.

سەرەڕای لاوازیی تۆماری گۆڵکردن، گریزۆ هیچ لێدانێک (شوتێک)ی ئاراستەی نێو گۆڵی ڕکابەران نەکردووە، تەنها شەش لێدانی ئاراستەکردووە و سەرجەمیان بۆ دەرەوەی یاریگابوون، یاخود لەلایەن بەرگریکارانەوە بلۆککراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی و ئیشبیلیه‌ بلیتی قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگیان بڕی

ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی چواره‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا، دوو ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگ ئه‌نجامدران و چێڵسی و…
Total
0
Share