لە کەرکوک رووبەڕووبوونەوە لەنێوان باندێکی ساختەکردنی پارە و پۆلیسدا روویدا

رووبەڕووبونەوە لەنێوان باندێکی ساختەکردنی پارە و هێزە ئەمنییەکان لە شاری کەرکوک روویدا، ئەندامێکی باندەکە کوژرا و دوانی دیکە دەستگیرکران.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە پۆلیسی کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس زانیاری لەسەر باندێکی ساختەکردنی پارە کۆدەکەنەوە، دواتر لە گەڕەکی ئەسرەو مەفقودین، بۆسەیان بۆ دادەنێن تاکو دەستگیریان بکەن، بەڵام یەکێک لە ئەندامانی باندەکە تەقە لە هێزەکانی پۆلیس دەکات.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، دواتر لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە ئەو کەسەی کە رووبەروویان بووەتەوە دەکوژرێت و دوو ئەندامی دیکەی باندەکە دەستگیردەکرێن، هەرسێ کەسەکە بە نەتەوە عەرەبن و خەڵکی دیالە-ن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی هەولێر: ئامادەکارییمان بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو ئامادەکاریی تەواوی ئەنجامداوە. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێردا…
Total
0
Share