ئەمریکا بودجەیەک بۆ گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی هەرێم تەرخان دەکات

ئاژانسی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی پرۆگرامێکی بەبڕی یەك ملیۆن دۆلار خستەگەر ِبۆ پەرەپێدان لە بواری کشتوکاڵیدا لە هەرێمی کوردستان.

لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاژانسی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) پلانێکی نوێی ئاژانسەكەی بۆ کەرتی کشتوکاڵی هەرێم ئاشكراكردووە و ڕایگەیاندووە، “پرۆگرامەکە یەك ملیۆن دۆلارە و 12 مانگییە و ئامانج لێی زیادکردنی توانای پێشبڕکێکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ناوخۆی عێراقە.”

ڕوونیشیكردووەتەوە، “پرۆگرامەکە لە ڕێی بەخشینی دارایی لە شێوەی ئامێر و خزمەتگوزاریی و برەودان بە ویستی بەکارهێنانی بەرهەمی خۆماڵیی دەبێت، لە ڕێگای دروستکردنی پەیوەندیی لە نێوان لایەنەکانی بازاڕی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و ئاسانکاریکردن بۆ کاری هاوبەش لە نێوان کەرتی گشتیی و کەرتی تایبەتدا”.

لەبارەی كەرتەكەشەوە ئاژانسە ئەمریكییەكە دەڵێت، “سەرەڕای ئەوەی خاکەکەی دەوڵەمەندە و سەرچاوەی ئاوی پێویستی هەیە، بەڵام هێشتا هەرێمی کوردستان لەم ڕووەوە گەشەی تەواوی بەخۆوە نەبینیوە ئەویش بەهۆی کەمی وەبەرهێنان لە تەکنەلۆجیای نوێ و شێوازی ئیدارەدانی بەسەرچوو و پڕۆسێسێکی لاوازی بە بازاڕکردن”.

جەختی لەوەشكردووەتەوە، “پرۆگرامەکە دەبێتە هۆی پاڵپشتیکردن لە پڕۆژەی بازرگانی بچوك و مامناوەند و بازرگانی تازە دامەزراوی بواری کشتوکاڵ و کەرتی بازرگانی تایبەت بە بواری کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان”.

بابەتی پێشتر

تاڵیبان كوژرانی ئەمیری پێشووی داعشی لە ئەفغانستان ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

داعش هێرشیكردە سەر سنووری خانەقین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

درۆنێك لە هەولێر خرایە خوارەوە

دوای نزیكبوونەوەی لە ئاسمانی سەربازگەی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە شارۆچكەی هەریر، لەلایەن سیستمی بەرگریی هێزەكانی هاوپەیمانانەوە درۆنێك خرایە…
Total
0
Share