تاڵیبان كوژرانی ئەمیری پێشووی داعشی لە ئەفغانستان ڕاگەیاند

بزوتنەوەی تاڵیبان، کوژرانی ئەبو عومەر خوراسانی ئەمیری پێشووی داعشی لە ئەفغانستان ڕاگەیاند.

میدیای فەرمی ئەفغانستان لە زاری بەرپرسێكی بزوتنەوەی تاڵیبانەوە هەواڵی کوژرانی “ئەبو عومەر خوراسانی”، سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی داعشی لە ئەفغانستان ڕاگەیاند، كە بەوتەی ئەو بەرپرسە دوێنێ لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە کوژراوە.

بەرپرسەكەی تاڵیبان وردەكاری كوشتنەكەی ئەمیرەكەی داعشی ئاشكرانەكردووە، بەڵام پێشتر ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی ئاشكرایكردبوو كە خوراسانی لەدوای گرتنی كابوڵ لەلایەن تاڵیبانەوە كوژراوە.

ئەبو عومەر خوراسانی لە ساڵی 2017 بووە ئەمیری ڕێکخراوی داعش لە ئەفغانستان و لە ئایاری 2020 لەلایەنی هێزەکانی ئەمەریکاوە دەستگیرکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: چاودێریی رووداوەکانی پردێ دەکەین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، رایگەیاند، “چاودێریی رووداوەکانی پردێ دەکەین”. ئۆنجو کەچەلی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، لە راگەیەندراوێکدا کە…
Total
0
Share