داعش هێرشیكردە سەر سنووری خانەقین

چەكدارانی داعش لە سنووری قەزای خانەقین و پارێزگای دیالە هێرشیانكردە سەر هێزەئەمنییەكان و بەهۆیەوە ئەفسەرێکی پۆلیسی فیدراڵی کوژراوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە گەرمیان گواستیەوە، ئەمشەو چەكدارانی داعش پێنج گوللـەهاوەنیان ئاراستەی دەوروبەری ناحیەی قەرەتەپەی سەر بە قەزای خانەقین كردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هێرشەكەی داعش زیانی گیانی لێنەكەوتووتەوە.

لەلایەكی دیكەوە، میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، هەر ئەمشەو لە سنووری پارێزگای دیالە چەكدارانی داعش ئەفسەرێكی پۆلیسی فیدراڵیان بە چەكی قەناس كوشتووە.

ڕوونیشیانكردووەتەوە، هێرشەکەی داعش بۆ سەر خاڵێکی پشکنینی سەر بە پۆلیسی فیدراڵی بووە و ئەو ئەفسەرەشی كوژراوە پلەكەی موقەدەم بووە.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا بودجەیەک بۆ گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی هەرێم تەرخان دەکات

بابەتی دواتر

حزبەكەی مێركڵ نەیتوانی براوەی یەكەم بێت.. ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەڵمانیا ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share