پەروەردە ڕوونكردنەوە لەسەر كەیسەكەی دانەر ئەسڵان دەدات

دانەر ئەسڵان

پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، مامۆستای كاركەنارخراو (دانەر ئەسڵان) سەرەڕای ڕۆژانی بایكۆت، ڕۆژانی دیكە پابەندی دەوامكردن نەبووە و بەهۆیەوە لە ئەركە وەزیفییەكەی دوورخراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕوونكردنەوەیەكی سەبارەت بە كەیسی مامۆستای کارکەنارکراو (دانەر کریم اسماعیل) ناسراو بە “دانەر ئەسڵان” بڵاوكردەوە و تیایدا ئەو ڕۆژانەی ئاشكراكردووە كە ناوبراو تیایدا پابەندی دەوام نەبووە.

دەشڵێت، لەماوەی 27ی تشرینی یەكەمی 2017 تا 6ی ئایاری 2018 دابڕاوە لە كارەكەی و تەنها ڕۆژانی وەرگرتنی مووچە ڕۆیشتووە بۆ دەوام.

سەرەڕای ڕوونكردنەوەكە، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژئاوا ڕوونیدەكاتەوە نووسراویان بۆ ناوبراو بەرزکردووەتەوە بە مەبەستی گەڕاندنەوەی بۆسەر کار.

سەرەتای ئەم هەفتەیە كەمپینێك بۆ گەڕاندنەوەی دانەر ئەسڵان بۆ سەر پیشەكەی ڕاگەیەندرا. دوابەدوای ڕاگەیاندنی ئەو كەمپینە دانەر ئەسڵان بەتۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “پێنج ساڵ لەمەوبەر بایكۆتی دەوامم كرد و ئامادەنەبووم بچمەوە هۆڵەكانی خوێندن تا ئەو كاتەی مووچە پاشكەوتكراوەكانم بۆ دەگەڕێندرێتەوە و بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەك لەسەرم پێكهێندرا و بە بڕیارێك لەكارخرام”.

دانەر ئەسڵان وتیشی، “لەئێستادا كۆدەنگییەك هەیە بە مەبەستی گەڕاندنەوەم بۆ سەر كارەكەم و سوپاسی یەكە بەیەكەی ئەو كەسانە دەكەم و ئەگەر بگەڕێمەوە سەر كارەكەشم لەپێشتر دڵسۆزتر دەبم، بەڵام بۆ گەڕاندنەوەم دەبێت سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی ڕەزامەند ببن”.

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

بابەتی پێشتر

پێرێز بە چامپیۆنزلیگ پارەی هالاندی کۆکردەوە !

بابەتی دواتر

ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ فوئاد حسێن: هاوکاریکردن لەگەڵ ئیسرائیل ناشاردرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share