نوێترین ڕیزبەندی.. بایرن باشترینی ئەوروپایە و ئینگلیزییەکان لە لوتکەدان

یانەی بایرن میونشن بە داتا و ژمارە باشترین یانەی پێنج ساڵی ڕابردووی کیشوەری ئەوروپایە، یانەی مانچستەر سیتیش لە ڕیزبەندی باشترینەکاندا پێش چێڵسی کەوتووە.

بەپێی نوێترین ڕیزبەندیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا)، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە پێنج ساڵی ڕابردوودا باشترین یانەی کیشوەرەکە بووە، لە پلەی دووەمدا مانچستەر سیتی هاتووە بە کۆکردنەوەی 113 خاڵ.

یانەی چێڵسی ئینگلیزی کە پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایە، بە 104 خاڵەوە کەوتووەتە پلەی چوارەمەوە ڕاستەوخۆ دوای یانەی لیڤەرپوڵ و سیتی و بایرن میونشن.

ڕیزبەندییەکە بەم جۆرەیە:

  1. 1. بایرن میونشن 118 خاڵ
  2. 2. مانچستەر سیتی 113 خاڵ
  3. 3. لیڤەرپوڵ 107 خاڵ
  4. 4. چێڵسی 104 خاڵ
  5. 5. بەرشلۆنە 103 خاڵ
  6. 6. ڕیاڵ مەدرید 100 خاڵ
  7. 7. پاریس سان جێرمان 98 خاڵ
  8. 8. یوڤانتۆس 93 خاڵ
  9. 9. ئەتلەتیکۆ مەدرید 91 خاڵ
  10. 10. مانچستەر یونایتد 91 خاڵ
  11. 11. ئیشبیلیە 84 خاڵ
  12. 12. ئارسیناڵ 80 خاڵ
  13. 13. ڕۆما 79 خاڵ
  14. 14. تۆتنهام 79 خاڵ
  15. 15. پۆرتۆ 75 خاڵ
  16. 16. دۆرتمۆند 74 خاڵ
  17. 17. لایپزیک 70 خاڵ
  18. 18. شاختار 69 خاڵ
  19. 19. ئەیاکس ئەمستەردام 66.5 خاڵ
  20. 20. ڤیاڕیاڵ 59 خاڵ
بابەتی پێشتر

ئۆلیکساندەر ئوسیک پاڵەوانی جیهانی کوتا بەزەویدا

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە لە واژووکردنی بۆندی دیپای-دا هەڵەی کردووە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share