ئەنچیلۆتی داهاتووی سێ یاریزانی ڕیاڵ مەدریدی یەكلاییكردەوە

كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید جەختی كردەوە لەوەی هەرسێ یاریزان ئیسكۆ و مارسیلۆ و گاریس بەیل كۆتا وەرزیان لەگەڵ یانە مەلەكییەكە بەڕێكرد.

پاش یەكسانبونیان لەگەڵ ڕیاڵ بیتس، كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید باسی لە چەند پرسێكی جیاواز كرد.

ئەنچیلۆتی دوپاتیكردەوە كە هەردوو یاریزان ئیسكۆ و گاریس بەیل لەكۆتایی وەرز ڕیزەكانی یانەكە جێدەهێڵن.

ئاماژەی بەوەشدا كە مارسیلۆ هێشتا یارییەكی تر ماوە كاپتنی یانەكە بێت كە ئەویش یاریی كۆتایی چامپیۆنز لیگە.

لەكۆتایی قسەكانیشیدا ئەنچیلۆتی سوپاسی یاریزانەكانی ڕیاڵ مەدریدی كرد كە بە درێژایی ئەم وەرزە هیچ ناڕەزایەتییەكیان نەبووە و دژی بڕیارەكانی نەوەستاونەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ یان سبەی مباپی داهاتووی خۆی یەكلایی دەكاتەوە

بابەتی دواتر

هێشتا نەبووە بە ڕاهێنەر، تین هاگ دوو جار باسی ڕۆناڵدۆی كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئایا کلۆپ دووردەخرێتەوە؟

لیڤەروپڵ بەنیازی دوورخستنەوەى کلۆپ نییە و هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ ئەوەى پێکهاتەکەى بۆ بەهێز بکرێتەوە. ئیدارەى یانەى لیڤەرپوڵ…
Total
0
Share