چارەنووسی مێسی بۆ یارییەكەی مانچستەر سیتی یەكلایی بووەوە

لیۆنێل مێسی-ی ئەرجەنتینی و ماركۆ ڤیراتی-ی ئیتاڵی، بەشداری مەشق و ڕاهێنانەكانی یانەی پاریس سانجێرمان-یان كردووە و بۆ یارییەكەی مان سیتی ئامادەدەبن.

مێسی لەدوو یاریی ڕابردوودا نەیتوانیوە بەشداری بكات و ڤیراتی-ش مانگێكە لە یاریكردن بێبەش بووە.

تیمی پزیشكیی یانەی پاریس سانجێرمان گڵۆپی سەوزی بۆ هەردوو یاریزانەكە داگیرساند، تا بەشداری ڕاهێنانە بەكۆمەڵەكان بكەن.

لە ڕاهێنانەكاندا هیچ كێشەیەك بە مێسی و ڤیراتی-یەوە دیارنەبووە ، بەوەش ئەگەری بەشداریكردنیان هەردووكیان لە چامپیۆنز لیگ لە ئارادایە.

بڕیارە یانەی پاریس سانجێرمان ڕۆژی سێشەممە لە یاریگای خۆی لە میانی ڕكابەرییەكانی گەڕی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنز لیگ، میوانداری مانچستەر سیتی بكات.

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆن ئاگادارییەک بۆ دەنگدەران بڵاودەکاتەوە

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێم بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی چاوەڕوانی بەغدادە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share