(فیفا) بەهۆی مۆندیالی یانە و جامی ئەفریقاوە کەوتووەتە هەڵەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا) کات و وادەی جامی جیهانیی یانەکانی ئاشکراکردووە، کە لەهەمان کات و وادەی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا سازدەکرێت، ئەوەش کێشەی بۆ یانەی ئەهلی-ی میسری دروستکردووە.

بەبڕیاری فیفا، جامی جیهانیی یانەکان ڕێکەوتی سێی شوباتی 2022 دەستپێدەکات و 12ی هەمان مانگ کۆتاییدێت.

لەهەمان کاتدا جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە ڕێکەوتی 9ی کانونی دووەمی 2022 دەستپێدەکات و 6ی شوبات کۆتاییدێت، بەوشێوەیەش سێ ڕۆژی مۆندیالی یانەکان دەکەوێتە هەمان ئەو کاتەی هەڵبژاردەکانی ئەفریقا دەست بە جامی نەتەوەکانی ئەو کیشوەرە دەکەن.

یانەی ئەهلی-ی میسری کە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەفریقایە و بەشدارە لە مۆندیالی یانەکان، دووچاری گەورەترین کێشە بووەتەوە، ئەو یانەیە 11 یاریزانی لە هەڵبژاردەکانی کیشوەری ئەفریقا یاریدەکەن، ناچارە دەستبەرداریان ببێت تاوەکو ئەرکە نێودەوڵەتییەکانیان جێبەجێبکەن، ئەگەر بڕیارێکی هاوشێوەش بدەن، یانەی ئەهلی ناچاری کشانەوە دەبێت لە مۆندیالی یانەکان.

بابەتی پێشتر

نادال چی بەسەرهاتووە؟ کەی دەگەڕێتەوە؟

بابەتی دواتر

هامیڵتۆن لەڕیزبەندیی گرانبەهاترینەکاندا پێش ڤێرشتاپن کەوتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share