دی ماریا دڵەڕاوکێی بۆ سکالۆنی دروستکردووە

ماندووبوونی جەستەیی و ئازاری ماسولکەیی، کاریگەرییان لەسەر ئاستی ئەنخێل دی ماریای یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دروستکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی، لیۆنێل سکالۆنی ڕاهێنەری ئەرجەنتین بەرامبەر پۆڵەندا بە ناچارییەوە گۆڕانکاری بە دی ماریا کردووە، بەو واتایەی گۆڕانکارییەکە تەکتیکی، یاخود هونەری نەبووە.

توتۆ سپۆرت لە زاری سکالۆنییەوە نووسیویەتی، دی ماریا هەستی بە گرژبوون و ئازاری ماسولکەی ڕانی کردووە، لە هەمان پێگەدا بە درێسی یوڤانتۆسەوە دووجار تووشی پێکان بووە و دوورکەوتووەتەوە، بۆیە ڕاهێنەرەکە بڕیاریداوە “ڕیسک”ی پێوە نەکات و لە یاریگا هێناویەتییە دەرەوە.

سکالۆنی داوای لە ستافی پزیشکیی ئەرجەنتین کردووە بە خێرایی پشکنینی جەستەیی بۆ دی ماریا بکەن، دوای دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی یاریزانەکە بڕیاردەدرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئوسترالیا ئامادە دەبێت یان نا.

بابەتی پێشتر

هەولێر..22 ژن بە تۆمەتی فاڵچێتی و لەشفرۆشی دەستگیرکران

بابەتی دواتر

لێدانێکی قورس بەر پۆرتوگال کەوت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share