کۆمسیۆن ئاگادارییەک بۆ دەنگدەران بڵاودەکاتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاگاداری ئەو دەنگدەرانە دەکاتەوە کە کارتی بایۆمەترییان وەرنەگرتووە سەردانی نزیکترین ناوەندی ناو تۆمارکردن بکەن تاوەکو مافیان نەفەوتێت.

لە ئاگادارییەکدا کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاندووە، ” ئاگاداری سەرجەم ئەو دەنگدەرانە دەکەین کە لە سنووری پارێزگای سلێمانیدان‌ و تائێستا کارتی بایۆمتریی دەنگدانیان وەرنەگرتووە، بۆئەوەی مافی دەنگدانیان نەفەوتێت لەزووترین کاتدا سەردانی نزیکترین ناوەندی تۆمارکردن لەشوێنی نیشتەجێبوونیان بکەن، بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان”.

کۆمسیۆن دەڵێت، دواکات بۆ وەرگرتنی کارتی دەنگدان ڕۆژی یەکشەممە (3/10/2021)ەیە،  لەدوای ئەو بەروارە سەرجەم کارتە دابەشنەکراوەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئۆفیسی نیشتمانی لەبەغداد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆیتەرز: عێراق بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ئۆپیک پڵەسەوە قایل نابێت

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری وەزیری نەوتی عێراقەوە ئاماژەی بەوەکردووە، عێراق بەپێی پێویست کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی لە بەرهەمهێنانی نەوتدا جێبەجێکردووە…
Total
0
Share