2030 تۆپی پێ دەگەڕێتەوە بۆ ماڵە ڕاستەقینەکەی

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەیەوێت مۆندیالی 2030 سازبکات

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسن ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ سازکردنی یارییەکانی یورۆی 2020 دووپاتدەکاتەوە و داوای مافەکانی ڕێکخستنی دوو پاڵەوانیەتی گەورەی دیکە دەکات.

بڕیاربوو یورۆی 2020 لە 12 وڵاتی ئەوروپای ئەنجامبدرێت لەنێوانیاندا ئینگلتەرا بوونی هەبوو، بەڵام بەهۆی پەتای کۆرۆنا و تەشەنەکردنی بە نێو وڵاتانی کیشوەری ئەوروپا کێبڕکێکان بۆ هاوینی 2021 دواخران.

لە ئەگەری بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبووان، یەکێک لە بیرۆکەکان بریتیە سازکردنی چالاکییەکان لە وڵاتێک.

لەم بارەیەوە جۆنسن بە ڕۆژنامەی زە سەنی ڕاگەیاندووە، ” دەیانەوێت هەر یارییەکی دیکەی یورۆ لە ئینگلتەرا ئەنجامی بدەن ئێمە ئامادەین، بەڵام لە ئێستادا لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا ڕێککەوتووین لەسەر یارییەکانی نیوەی کۆتایی و کۆتایی”.

لە درێژەی وەڵامەکانیدا سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئامانجی وڵاتەکەی لە یورۆی 2021 گەورەترە و دەیەوێت لە یادی 64 ساڵەی یەکەم نازناوی مۆندیالدا، پاڵەوانیەتی 2030 لە ئینگلتەرا ڕێکبخات (ئینگلتەرا ساڵی 1966 نازناوی مۆندیالی بەدەستهێنا).

بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا

بۆریس جۆنسن ڕایدەگەیەنێت، ” بە پەرۆشین بۆ گەڕاندنەوەی تۆپی پێ بۆ ماڵی ڕاستەقینەی، ئینگلتەرا وڵاتێکی گونجاوە بۆ سازکردنی پاڵەوانێتیەکە و 2030 باشترین کاتە”.

بەپێی سەرچاوەکە، ئینگلتەرا بە هاوبەشی لەگەڵ ئێرلەندای باکوور لەهەوڵدایە مافەکانی ڕێکخستنی جامی جیهانی 2030 بەدەستبهێنێت لە ژێر ناونیشانی “گەڕانەوەی تۆپی پێ بۆ ماڵی ڕاستەقینەی”.

بابەتی پێشتر

ماوەی لێخۆشبوون لە قەرزی ئاو درێژکرایەوە

بابەتی دواتر

داوا دەكرێت ڕێگای نێوان كەلار و پەروێزخان بە دووساید بكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share