چیرۆکی شازادەی سعودییە و نیوکاسڵ دەستیپێکردەوە

یانەی نیوکاسڵی ئینگلیزی دووبارە لەگەڵ شازادەی سعودیە، محەمەد بن سەلمان دەستی بە دانوستاندن کردووەتەوە.

بەپێی زانیاریی چەندین سەرچاوەی ناوداری وەک (BBC, SKY SPORTS, THE TIMES)، دوای 18 مانگ لە دانوستاندن و چارەسەرکردنی کێشە یاساییەکان، جارێکی دیکە شازادەی سعودیە هەوڵەکانی بۆ کڕینی پشکەکانی یانەی نیوکاسڵی ئینگلیزی دەستپێکردووەتەوە.

یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی شازادە لەگەڵ تۆڕی “بی ئین سپۆرتس” بووە، بابەتەکە پەیوەندیداربووە بە پەخشکردنەوەی نایاسایی ڕووبەڕووبوونەوە پریپەیدەکان لەڕێگەی دەستە کەناڵەکانی “بی ئین قیو ئاوت”ەوە، بەرپرسانی سعودیە سەرکەوتوبوون لە چارەسەرکردنی ئەو کێشانە و چەندین کێشەی یاسایی دیکە.

بەپێی سەرچاوەکان، مایک ئاشڵی خاوەنی نیوکاسڵ دوای 14 ساڵ هەوڵەکانی بە ئامانجدەگەن و بە زیاتر لە 300 ملیۆن پاوەند، لەسەدا 80ی پشکەکانی یانە ڕادەستی شێخی سعودیە و هاوکارانی لە سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە دەکات.

نیوکاسڵ لەم وەرزەدا لەکۆی حەوت هەفتەی پریمەرلیگ تەنها سێ خاڵی کۆکردووەتەوە، لە ڕیزبەندیی یانەکاندا کەوتووەتە پلەی پێش کۆتاییەوە (19).

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: مام جەلال و كاك نەوشیروان دەیانزانی پێکەوە بەهێزترن

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) عێراق بۆ سێیەم جار نەیتوانی بردنەوە تۆماربکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گریلیش مانچستەر سیتی شۆک کردووە

چەندین یانەی گەورە خواستیان لەسەر گواستنەوەی جاک گریلیش یاریزانی یانەی ئەستۆن ڤێلا نیشانداوە، یاریزانەکەش گرنگی بە ئۆفەرەکان نادات.…
Total
0
Share