سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی كۆبوونەوەكەی هەولێر بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و وڵاتەكەی هاتەدەنگ و دەڵێت، “ئیسرائیل دەستی ئاشتییان بۆ درێژ دەکات.”
نافتالی بێنێت، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە توێتكدا كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویكردووەتەوە نوسیوویەتی، “چەندین کەسایەتیی شیعە و سوننەی عێراقی کۆبوونەتەوە و داوای ئاشتییان لەگەڵ ئیسرائیل کردووە”.
دەشڵێت، “ئەو داوایە لە خەڵکەوە بووە نەک حکومەت، بۆیە ئیسرائیل دەستی ئاشتییان بۆ درێژ دەکات.”
قسەكانی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دوای ئەوەدێت، دوێنێ هەینی، نزیكەی 300 كەسایەتیی سوننی و شیعی لە كۆبوونەوەیەكدا لە هەولێر داوایان لە حكومەتی عێراق كرد پەیوەندیی دیپلۆماتی لەگەڵ ئیسرائیل گرێبدات، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی (یەدیعۆت ئەحرۆنۆت)ی ئیسرائیلی بڵاویكردووەتەوە.
لەكاردانەوەی ئەو پرسەشدا، سەرۆك كۆمار، سەرۆك وەزیران و زۆربەی سەركردە شیعەكان دژی ئەو كۆبوونەوەیە هاتنەدەنگ و ناڕەزایەتیی توندیان نیشاندا لەبەرامبەریشدا، هەریەکە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، حکومەت و وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بێئاگایی خۆیان لە ناوەرۆکی كۆبوونەوەكە دەربڕی، جەختیان لەوەشكردەوە، “ئەو بۆچوون و هەڵوێستانەی لەو کۆبوونەوەیە دەربڕاون، به هیچ شێوەیهک بۆچوون و سیاسهت و ههڵوێستی ههرێمی کوردستان نییه.”
מאות אנשי ציבור עיראקים, סונים ושיעים, התכנסו אתמול כדי לקרוא לשלום עם ישראל. זוהי קריאה שבאה מלמטה ולא מלמעלה, מהעם ולא מהממשלה, וחשובה במיוחד ההכרה בעוול ההיסטורי שנעשה ליהודי עיראק.
מדינת ישראל מושיטה לכם את ידה לשלום בחזרה. pic.twitter.com/VtfimygLr5— Naftali Bennett בנט (@naftalibennett) September 25, 2021