(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌ یه‌کسانبوونه‌وه‌ لوتکه‌ی پریمه‌رلیگی چۆڵنه‌کرد

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می پریمه‌رلیگ، ڕووبه‌ڕووی برێنتفۆرد بووه‌وه‌ و یه‌کسانبوونی تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌ گریفین پارک یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ بووه‌ میوانی برێنتفۆرد، یاریی نێوانیان به‌ یه‌کسانبوون (3-3) کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “ڕێدز” له‌ خوله‌که‌کانی 31، 54،  67له‌لایه‌ن دیێگۆ جۆتا، محه‌مه‌د سه‌ڵاح، کۆتیس جۆنزه‌وه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌کانی یانه‌ی خانه‌خوێ له‌ خوله‌که‌کانی 27، 63، 82 له‌لایه‌ن ئیسان پینۆک، ڤیتالی جانێلت، یوانی ویزاوه‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، ئه‌ستێره‌کانی یۆرگن کلۆپ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 14 خاڵ له‌لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ و به‌جیاوازی خاڵێک به‌رامبه‌ر یانه‌کانی مان سیتی، چێڵسی، مان یونایتد جێگیربوون‌.

بابەتی پێشتر

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە بارەی كۆبوونەوەكەی هەولێر هاتەدەنگ

بابەتی دواتر

كەركوك.. لە دووهەفتەی ڕابردوو 17 چەكداری داعش كوژراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share