وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامار و ژمارەی ئەوانەی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ئەوانەشی ناویان تۆمارکردووە بڵاوکردەوە و بەوپێیەش نزیکەی یەک ملیۆن کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە هاتووە، تاوەکو ئێستا 911 هەزار و 320 کەس ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە.
هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی کە ناویان تۆمارکردووە بۆ وەرگرتنی ڤاکسین 950 هەزار و 418 هاوڵاتیین.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، زۆرینەی ئەوانەی تائێستا ڤاکسینیان وەرگرتووە جۆری فایزەریان وەرگرتووە.
شەوی ڕابردووش دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە ڕێژەی دابینکردنی ڤاکسین دەکەنە دوو هێندە و “هەفتانە زیاتر لە 100 هەزار ژەمە ڤاکسین دابیندەکەین”.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستی، تائێستا لەهەرێمی کوردستان 323 هەزار و 712 كهس تووشی كۆرۆنا بوون، 5764 كهس لهههرێمی كوردستان گیانیان لهدهستداوه و 289 هەزار و 700 كهسیش چاكبوونهتهوه.