سوودێكی زێڕینی خواردنی ئەڤۆگادۆ بە بڕێكی كەم

توێژینەوەیەكی نوێ گەیشتە ئەو ئەنجامەی دووجار خواردنی ئەڤۆگادۆ لە هەفتەیەكدا دەشێت ببێتەهۆی كەمبوونەوەی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ.

لە توێژینەوەكەدا كە لە گۆڤارێكی كۆمەڵەی دڵی ئەمریكی بڵاوكراوەتەوە چاودێریی سیستمی خۆراكی نزیكەی 68 هەزار ژن و 41 هەزار پیاو، هەر چوار ساڵ جارێك بەدرێژایی 30 ساڵ كراوە.

لەو ماوەیەی توێژینەوەكەدا 9185 حاڵەتی نۆبەی دڵ و 5290 حاڵەتی جەڵدەی دەماغ تۆماركراوە.

توێژەران بوونی پەیوەندییان لەنێوان خواردنی چەوریی تەندروست و تەندروستی دڵ دیاریكرد و ئاشكرایانكرد، ئەو كەسانەی ئەڤۆگادۆ-یان بەشێوەی بەردەوام خواردووە مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشییەكانی دڵ بەڕێژەی 21% كەمتر بووە بەراورد بەوانەی نەیانخواردووە.

هەروەها توێژینەوەكە دەریخستووە كە گۆڕینی نیوەی ژەمی ڕۆژانە ڕۆن و چەوری و كەرە و پەنیر و گۆشتی دەستكرد بە بڕێكی هاوشێوەی ئەڤۆگادۆ دەبێتەهۆی كەمبوونەوەی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشی دڵ بەڕێژەی 16-22%.

ئەڤۆگادۆ ڕیشاڵی ڕووەكی، ئاسن و ڤیتامینەكانی تیایە وەك ڤیتامین (سی و ئەی و كەی).

دكتۆر لۆرینا باچیۆ لە زانكۆی هارڤەرد كە سەرۆكایەتیی توێژینەوەكەی كردووە دەڵێت، “توێژینەوەكەمان بەڵگەیەكی زیاتر دەخاتەڕووی بەوەی خواردنی بڕێك لە چەوری ناتێر لە سەرچاوەی سروشتییەوە دەشێت ببێتەهۆی باشكردنی جۆری سیستمی خۆراك، ئەمەش سەرچاوەیەكی گرنگە بۆ بەرگری لە نەخۆشییەكانی دڵ و دەمارەكان”.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت دابەزی

بابەتی دواتر

سوپای توركیا چووە ناو چەند گوندێكی سنووری برادۆستەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share