هۆکارێکی دەگمەن لە پشت زیادبوونی ژمارەی پەنجەکانەوەیە

توێژەران سەرکەوتوو بوون لە دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکی دەگمەن، کە بەهۆی گۆڕانی بۆماوەییەوە لە جینێک بەناوی (MAX) دروست دەبێت، کە دەبێتە هۆی لەدایکبوونی منداڵ بە پەنجەی قاچی زیادە.

ئەوە جگە لە کەموکوڕییە جۆراوجۆرەکانی لەدایکبوون، لەوانە  گەورەیی قەبارەی سەر و ئەو کێشانەی پەیوەندییان بە گەشەکردنی بەردەوامی مێشکەوە هەیە، وەک ئۆتیزم.

ئەو توێژینەوەیە کە زانکۆی لیدز سەرپەرشتی دەکات یەکەمجارە کە پەیوەندی بۆماوەیی بەم نەخۆشییە دەستنیشان بکرێت، توێژینەوەکە 3 کەسی لەخۆگرتووە کە ئەم تایبەتمەندییە فیزیاییانەیان هەیە، شیکاری DNA یان گۆڕانکارییەکی بۆماوەیی باوی دەرکەوتووە کە بەرپرسە لە کەموکوڕیەکانی لەدایکبوونیان، و ئەم نەخۆشییە هێشتا ناوی لێنەنراوە.

توێژینەوەکە لە گۆڤارێکی ئەمریکی بڵاوکراوەتەوە کە رێگایەکی دەستنیشانکردووە کە دەتوانرێت بۆ چارەسەرکردنی نیشانە دەمارییەکانی پەیوەست بەم نەخۆشییە بەکاربهێنرێت، بەڵام لێکۆڵینەوەی زیاتری پێویستە بۆ ئەوەی وەک چارەسەرێکی سەرەکی دەستنیشان بکرێت.

یەکێک لەو منداڵانەی لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە پەنجەیەکی زیادەی قاچی هەبووە.

تیمی توێژینەوەکە جەخت لەسەر گرنگی توێژینەوەی فرە پسپۆڕیی لەسەر نەخۆشییە دەگمەنەکان دەکاتەوە، کە هیوایەک بۆ ئەگەری چارەسەر بۆ خێزانە تووشبووەکان دەڕەخسێنێت.

توێژەران پلانیان هەیە تاقیکردنەوە لەسەر ئەو نەخۆشانە بکەن کە پەنجەی زیادەیان هەیە، بۆ زیاتر تێگەیشتن لە تێکچوونەکە و هەڵسەنگاندنی کاریگەری چارەسەرە ئەگەرییەکان.

 

 

بابەتی پێشتر

شەوی رابردوو پلەی گەرمی شارێکی باکووری کوردستان 31 پلە ژێر سفر بووە

بابەتی دواتر

لە هەولێر 13 ملیۆن دینار دۆزرایەوە و رادەستی خاوەنەکەی کرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share