کونسوڵخانەی ئەمریکا: 250 ملیۆن دۆلار هاریکاریی ئەمنیمان پێشکەشی هەرێمی کوردستان کردووە

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئەمڕۆ یادی 10 ساڵەی کرانەوەیدا ڕایگەیاند، لە ماوەی 10 ساڵی کاریاندا بەرهەمی زۆریان هەبووە و زیاتریش بەڕێوەیە.

لە یادی 10 ساڵەی کرانەوەیدا کونسوڵخانەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا شانازی دەکات بە یادکردنەوەی 10 ساڵەی کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ھەولێر، 10 ساڵی پڕ بەرھەم و زۆرتریش بەڕێوەیە”.

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ڤیدیۆیەکدا چالاکییەکانی ماوەی 10 ساڵی خۆی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، لەو ماوەیەدا ئەمریکا 250 ملیۆن دۆلار لەبواری هاوکاریی ئەمنیدا پێشکەشی هەرێمی کوردستان کردووە، هەروەها سێ ملیار دۆلار بۆ هاوکاریی مرۆیی، یەک ملیار دۆلاری بۆ هەڵگرتنەوەی مین هاوکاریی هەرێمی کوردستانی کردووە.

لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناشدا کونسوڵخانەی ئەمریکا بڕی 27 ملیۆن دۆلار و بۆ پاراستنی شوێنەوارەکان لە هەرێمی کوردستان ئەمریکا 11 ملیۆن دۆلار هاوکاریی هەرێمی کردووە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی: نزیکەی یەک ملیۆن کەس لە هەرێم ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە

بابەتی دواتر

هەپەگە: سێ گەریلامان لەلایەن تورکیاوە بە چەکی کیمیایی شەهیدکراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share