ڤیدیۆ.. پیاوێکی ئەفغانی لەناو بازاڕ هاوار بۆفرۆشتنی منداڵەکانی دەکات

بەهۆی هەژارییەوە پیاوێک لە بازاڕێکی باشوری ئەفغانستان، هاوار بۆ فرۆشتنی دوو منداڵەکەی دەکات و دەڵێت، هەریەکێکیان بە کەمتر لە 500 دۆلار دەفرۆشێت.

گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، تێیدا دەردەکەوێت، دوێنێ پێنجشەممە، باوکێکی ئەفغانی لەبەر هەژاری دەیەوێت منداڵەکانی بفرۆشێت.

ئەو پیاوە بەوکەسانە دەڵێت، لەدەوری کۆبوونەتەوە، کە منداڵە کوڕەکەی ساڵێک تەمەنی تێنەپەڕاندووە بە 220 دۆلار دەفرۆشێت و کچە پێنج ساڵانەکەشی بە 115  دۆلار.

بەهۆی نەمانی حکومەتی ئەفغانستانەوە و هاتنی حکومەتێکی نوێ بەسەرکردایەتی تاڵیبان، بەشێک لە ئەفغانییەکان زیاتر لە جاران دۆخی ئابوریان سەخت بووە و ئیدارەی نوێی ئەفغانستانیش دەڵێت، “سەرقاڵی ڕێکخستنەوەی خەرجین و لە ئێستادا ناتوانین موچەی موچەخۆران دابین بکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسەدە: چـ.ـەکدارانی سەر بە دیمەشق بە روونی پێشێلی ئاگربەست دەکەن

هەسەدە بڵاویکردەوە، چـ.ـەکدارانی سەر بە دیمەشق رێککەوتنی ئاگربەست لە ناوچەکانی جزیرە و کۆبانی پێشێلدەکەن. راگەیاندنی هەسەدە بڵاویکردەوە، سەرەڕای…
زیاتر ببینە

سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان: ئیدانەی هەنگاوەکانی ئیسرائیل لە سوریا دەکەین

ئەنتۆنیۆ گوتێرس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نوێترین پەیامیدا دەربارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند “پێویستە بارودۆخی سوریا ئاسایی ببێتەوە…
Total
0
Share