كەمێك لەمەوبەر چوار تەقینەوە لە ئەفغانستان ڕوویاندا و چەند چەكدارێكیش دەستڕێژی گولـلەیان كرد و هێرشەكان هەشتقوربانییان لێكەوتنەوە.
كەناڵی تڵوع نیوز بڵاویكردەوە، چەند چەكدارێك لە بنكەی هێزەكانی حكومەتی پێشووی ئەفغانستان لە شاری جەلال ئاباد دەستڕێژی گولـلەیان كردووە و بەوهۆیەوە سێ كەس كوژراون.
بەپێی هەواڵی كەناڵەكە، هاوكاتی تەقەكردنەكان، چوار تەقینەوە لە چەند ناوچەیەكی هەمان شار ڕوویانداوە و بوونەتەهۆی كوژرانی دوو كەس و برینداربوونی سێ كەسی تر.
دەسەڵاتدارانی ناوچەكە ڕایانگەیاندووە، هێشتا نازانرێت كێ لەپشت هێرشەكانەوەیە، بەڵام گشت قوربانییەكان هاوڵاتیی سیڤیلن و هیچ چەكدارێكی تاڵیبان لەو هێرشانەدا نەپێكراوە.