ڤیدیۆ.. خوێندکاری زانستە ئاینییەکانی ئێران پەلاماردەدرێن و کوژراو و بریندار هەیە

ئەمڕۆ سێشەممە لە وڵاتی ئێران، لە یەکێک لە گۆڕەپانەکانی مەزارگەی ئیمام ڕەزای شاری مەشهەد، بە چەقۆ هێرشکراوەتە سەر 3 خوێندکاری زانستە ئاینییەکان و کوژراوێک هەیە.

سەرچاوەیەک ڕایگەیاند، پۆلیس و ئاسایشی مەزارگەکە ئەنجامدەری هێرشەکەیان دەستگیرکردووە و هێشتا لێکۆڵینەوە سەبارەت بە ناسنامە و ئامانجەکانی بەردەوامە.

ئاژانسی “ئێرنا” ڕایگەیاند، کەسە نەناسراوەکە “چەقۆی لە 3 خوێندکاری زانستە ئاینییەکان داوە، کە بۆ بەجێهێنانی چەند پرۆژەیەکی خێرخوازی لە ناوچە هەژارەکانی شاری مەشهەد بوون” و ڕوونیکردەوە، “بەو هۆیەوە یەکێک لە خوێنکارەکان گیانیلەدەستداوە و دوانەکەی تر لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا و ناتۆ لە بنکەی سەرەکیان لە ئەفغانستان کشانەوە و وڵاتەکەش لە دووڕیانی شەڕدایە

بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی، ٢ی تەموز، ڕایگەیاند، “هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی، ناتۆ، بنکەی…
Total
0
Share