بە ڤیدیۆ.. ساتی دروستبوونی لافاوە گەورەكەی ئێران ببینە

دیمەنێكی تری ساتی دروستبوونی لافاوەكەی دوو ڕۆژی ڕابردووی ئێران بڵاوكرایەوە، وەك دەردەكەوێت، لافاوەكە بە خێراییەكی زۆر سەرهەڵدەدات و ئاوێكی زۆر كۆدەبێتەوە.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر لافاوێكی گەورە لە ئێران دروستبوو، بەهۆیەوە زیاتر لە 20 کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێك بێسەروشوێنبوون.

لافاوەكە بە شێوەی كتوپڕ دروستبوو، ئاژانسی ئیرنای فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، بارانبارینی بەخوڕ لە شارەکانی ئیچ، ڕودباڵ و ئیستهبان بووەتەهۆی دروستبوونی لافاوەكە.

دوای دروستبوونی لافاوەكە، کەشناسیی ئێران هۆشداریدا لە بارینی بارانی بەخوڕی وەرزی لە سەرتاسەری وڵاتەكەدا و پێشبینیكرد لافاوی دیكە سەرهەڵبدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژنامەیەکی ئەمریکی: لە ماوەیەکی نزیکدا شەڕی ناوخۆ لە سوریا هەڵدەگیرسێت و دەسەڵاتی وڵاتەکە هەرەس دەهێنێت

رۆژنامەیەکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، واشنتن پێشبینی رووخانی دەسەڵاتی سوریا و هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ و پارچەپارچەبوونی وڵاتەکە دەکات. رۆژنامەی زە…
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی: بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندیی پێوەکردم و پاڵپشتیی بۆ هێزەکانمان دەبڕی

فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایدەگەیەنێت، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی پێوەکردووە. مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات…
Total
0
Share