ئەمریكا هاوكارییە داراییەكانی بۆ “گومەزی ئاسنی”ی ئیسرائیل ڕاگرت

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا هاوكارییە داراییەكانی وڵاتەكەی بۆ سیستمی “گومەزی ئاسنی”ی ئیسرائیل ڕاگرت، كە ساڵانە تێچووەكەی یەك ملیار دۆلار بوو.

میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، بە زۆرینەی دەنگی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمریكا هاوكارییە داراییەكانی بۆ سیستمی “گومەزی ئاسنی”ی ئیسرائیل ڕادەگرێت، كە بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەكە، واشنتۆن ساڵانە یەك ملیار دۆلاری خەرجدەكرد.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، پرۆژەكە لەلایەن پەرلەمانتارانی دیموكراتەكانەوە پێشكەشكرابوو، بەزۆرینەی دەنگیش پەسەندكرا.

لەكاردانەوەی بڕیارەكەشدا، تێد كرۆز، پەرلەمانتاری دیموكراتەكان ڕەخنەی لە بڕیارەكە گرتووە، بەو پێیەی “ئەو سیستمە پارێزگاریی لە گیانی ئیسرائیلییەكان دەكرد و لە موشەكی حەماس دەیپاراستن”، دەشپرسێت، “ئایا ئەو بڕیارەی دیموكراتەكان چ ئازایەتییەكی تێدایە؟”.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی: دەلتا زاڵترین گۆڕاوی کۆرۆنایە لە جیهاندا

بابەتی دواتر

نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە دەنگدەرانی عێراقی دەکات بەشداریی هەڵبژاردنەکان بکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share