تەندروستیی جیهانی: دەلتا زاڵترین گۆڕاوی کۆرۆنایە لە جیهاندا

لەکاتێکدا جیهان سەرقاڵە بە زنجیرە جیوازەکانی کۆرۆناوە و لە وڵاتان سێ دیارترین جۆرەکانی تۆماردەکرێن، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند ئێستا گۆراوی دەلتا زاڵترین جۆری کۆرۆنایە لە جیهاندا.

ماریا ڤان کیرکۆڤ بەڕێوەبەری تەکنیکی لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، گۆڕاوی دەلتا زاڵە بەسەر هەرسێ جۆرە سەرەکییەکەی دیکەی کۆرۆنادا (ئەلفا، بیتا و گاما) کە لەجیهاندا نیگەرانیان دروستکردووە، دەلتا لە زیاتر لە 185 وڵات تۆمارکراوە.

بەرپرسەکەی تەندروستیی جیهانی بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتووە، “کەمتر 1%ی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە جیهاندا گۆڕاوەکانی بیتا، ئەلفا و گاما-ن، گۆراوی دەلتا ئێستا بڵاوترین جۆرە”.

ماریا ڤام کیرکۆڤ دەڵێت، “دەلتا بەهێزترین و کوشندەترین جۆری ڤایرۆسەکەیە لە جیهاندا زاڵترینیشیانە لە بڵاوبوونەوە و کوشندەییدا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گۆڕاوی دەلتا بە تێپەڕبوونی کات ڤایرۆسە بنەڕەتییەکەش تێدەپەڕێنێت کە ڤایرۆسی (سارس کۆڤ-2)ە و دەبێتە هۆی توشبوون بە covid-19.

لە کۆتایی ساڵی 2020دا گۆڕاوی دەلتا تۆمارکرا و ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە ڕیزبەندیی ڤایرۆسە مەترسیدارەکاندا داینا و ئێستا بووە بە مەترسیدارترینیان.

ئەمە لەکاتێکدایە تائێستا شەش جۆری گۆراوی کۆرۆنا تۆمارکراون بەڵام بەرپرسەکەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی جگە لە دەلتا باسی لە سێ جۆر کردووە کە مایەی نیگەرانین و سیانی دیکەیان کە مەترسییان کەمە باسنەکراون ئەوانیش ئیتا، یوتا و کابا.

بابەتی پێشتر

ئەفریقا.. بۆكۆ حەرام هێرشیكردە سەر گوندێك و نۆ كەسی كوشت

بابەتی دواتر

ئەمریكا هاوكارییە داراییەكانی بۆ “گومەزی ئاسنی”ی ئیسرائیل ڕاگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share