نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە دەنگدەرانی عێراقی دەکات بەشداریی هەڵبژاردنەکان بکەن

نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەژێر ناونیشانی “ئێمە دەنگمان دەدەین بە عێراق” هەڵمەتێکی بەرفراوانی بۆ هاندانی دەنگدەرانی عێراقی دەستپێکردووە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا، کە تەنها سێ هەفتەی ماوە.

لەچێوەی هەڵمەتەکەیدا نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەهەردوو زمانی فەرمیی عێراق (عەرەبی و کوردی) لەسەر دیوارەکانی ناوشارەکاندا پەیامی هاندان بڵاودەکاتەوە بەمەبەستی هاندانی دەنگدەرانی عێراقی بۆ بەکارهێنانی مافەکەیان و بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردندا.

یەکێک لەو نووسراوانەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕێنووسێکی ڕوون و گەورە لەسەر دیوارەکان بڵاویدەکاتەوە بریتییە لە “دەنگت ئایندەی وڵاتەکەتە”، ئەم پەیامە بەهەردوو زمانی عەرەبی و کوردی نووسراوە.

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ڕایگەیاندووە، “ئەو پەیامانەی لەسەر دیوارەکانی بەغداد و لە ماوەیەکی نزیکدا لە ناوچەکانی دیکەی وڵات بڵاویدەکەینەوە، بۆ بیرخستنەوەی گرنگیی بەشداریکردنی عێراقییەکانە لە هەڵبژاردنەکانی 10ی تشرینی یەکەمدا”، لەگەڵ پەیامەکەیدا نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان وێنەی کەسانێکی لەپاڵ ئەو نووسراوانەی سەر دیوارێكمی بەغدادی پایتەخت بڵاوکردووەتەوە، بەمەبەستی هاندان.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا هاوكارییە داراییەكانی بۆ “گومەزی ئاسنی”ی ئیسرائیل ڕاگرت

بابەتی دواتر

هێرشی چاوەڕوانكراوی توركیا بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەدر پەیامێكی بڵاوكردەوە

هاوكات لەگەڵ خۆپیشاندانەكەی ناوچەی سەوزی بەغداد، موقتەدا سەدر پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، گەندەڵی بە گەندەڵییەكی وەكخۆی دژایەتی ناكرێت.…
Total
0
Share