واشنتن: ئێران باجێكی قورس دەدات ئەگەر ڕێڕەوی هەڕەشە بگرێتەبەر

چیك سولیڤان، ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی

پاش ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە هەڕەشەی ئێران دژ بە بنكەیەكی سەربازی لە ویلایەتە یەكگرتووەكان دەكەن، ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی لە كۆشكی سپی دەڵێت، تاران باجێكی قورس دەدات ئەگەر ئەو ڕێڕەوە بگرێتەبەر.

چیك سولیڤان، ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی لە كۆشكی سپی وتی، جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا ئەو هەڕەشەیە بەجدی لەبەرچاودەگرێت كە ئێران دروستیدەكات لەسەر تاك و كارمەند و دامەزراوە و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە و لەناو ویلایەتە یەكگرتووەكان.

سولیڤان لەمیانەی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ تۆڕی (ئێم ئێس ئێن بی سی) ئەوەشی وت، “ڕێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر بۆ زامنكردنی توانای بەرگری و پارێزگاری، بۆ هاتنەدی ئەم ئامانجەش پێویستە ئەو باجە قورسە بۆ ئێران ڕونبكەینەوە كە چاوەڕوانی دەكات ئەگەر بچێتە ناو ئەو ڕێڕەوەوە”.

لەكاتێكی پێشتردا دوو گەورە بەرپرسی هەواڵگری ئەمریكا ئاماژەیان بەوەدا كە ئێران هەڕەشەی ئاراستەی بنكەی فۆرت ماكنیری سەربازی كردووە لە واشنتن-ی پایتەخت، سەرەڕای هەڕەشەی دژ بە جەنەڕاڵ جۆزیف مارتن، جێگری سەرۆك ئەركانی سوپا.

بابەتی پێشتر

شا عەبدوڵا و عەبدولفەتاح سیسی سەردانی بەغداد دەكەن

بابەتی دواتر

ڕێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوور فەیسبوك دەداتە دادگا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share