سەرۆكی ڕێكخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران، هەڵگرتنی سزاكانی سەر وڵاتەكەی لەلایەن ئەمریكاوە دەكات بە پێشمەرجی دەستپێكردنەوەی گفتوگۆ و دانوستاندن، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەش دەڵێت، “بەمنزیكانە دانوستاندن دەستپێدەكەینەوە”.
سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، دانوستاندنەكانی ڤییەنا كە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردووەوە هەڵپەسێردراون، لە چەند هەفتەی داهاتوودا دەستپێدەكەنەوە.
وتیشی، “دانوستاندنەكانی ڤییەنا لە دۆزە گرنگەكانی گفتوگۆی نێوان ئێران و یەكێتیی ئەوروپا و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی كۆمەڵەی 4+1 بوون”.
لێدوانەكەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، دوای ئەوە بوو كە هەر ئەمڕۆ محەمەد ئیسلامی، سەرۆكی ڕێكخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ڕایگەیاندبوو، “دەبێت ئەمریكا هەموو جۆرە قەدەغەیەكی سەیر ئێران هەڵبگرێت بەمەبەستی دەستپێكردنەوەی دانوستاندنەكان”.