فڕۆکەیەکی ئۆکرانی لە فڕۆکەخانەی کابولەوە بەرەو ئێران ڕفێندراوە

وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا ئاشکرایکرد، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، فڕۆکەیەکیان، کە بۆ گەڕانەوەی ئۆکرانییەکان لە ئەفغانستان دابینکرابوو، لەلایەن کەسانی نەناسراوە ڕفێندراوە بەرەو ئێران.

وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا باسی لە هۆکاری ڕفاندنی فڕۆکەکە و وردەکارییەكەی نەکردووە، بەڵام ئاماژەی بەوەکردووە، فڕۆکەکە بەرەو شاری مەشهەد لە ئێران ڕۆشتووە.

لای خۆیەوە دامەزراوەی فڕۆکەوانیی ئێرانی لە ڕاگەیەندراوێکدا هەواڵی ڕفاندنی فڕۆکەیەکی ئۆکرانی بەرەو ئەو وڵاتە ڕەتکردووەتەوە و بێئاگایی خۆی لەو ڕووداوە ڕاگەیاندووە.

بەلام سەرچاوەیەکی ئاگادار لە فڕۆکەخانەی مەشهەدەوە ئاشکرایکردووە، “بەڵێ فڕۆکەکە گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی مەشهەد و داوای بەنزینی کردووە و پاشان لە دەرفەتێكدا فڕیووەتەوە.

بەهۆی ئەو دۆخە ئاڵۆزەی دوای کەوتنی حکومەتی ئەفغانستان و گەڕانەوەی چەکدارانی تاڵیبان لە فڕۆکەخانەی “حامید کارزای” لە کابول دروستبووە، ڕۆژانە ئاڵۆزی و شەڕ و کوشتن دەبینرێت و خەڵکێکی زۆر دەیانەوێت بەهەر نرخێک بێت وڵات جێبهێڵن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: داعشی خۆراسانى له‌ هەموو ویلایەتەكانی ئەفغانستان هەن و تاڵیبان ‏ڕاینەگرتوون

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەفغانستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، داعشی خۆراسانى ‏چالاكییه‌كانى له‌مساڵدا زۆر زیادیكردووه‌ و له‌ ئێستاشدا له‌ هه‌ر…
زیاتر ببینە

نوێنەرانی هەدەپە بەشدارن
لە توركیا بە تاوە و مەنجەڵەوە خۆپیشاندان دژی گرانی بەڕێوەچوو

لە گەورەشاری ئیستانبوڵی تورکیا خۆپیشاندان بە هەڵگرتنی مەنجەڵ و تاوەی ناو چێشتخانەکان، دژی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان…
Total
0
Share