ڤیدیۆ.. بەهۆی قەرەباڵخی و ڕوخانی پردێکەوە 44 یەهودی گیانیان لە دەستدا

لە کاتی بەڕێوچوونی جەژنێکی ئاینی جووەکاندا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئیسرائیل، قەرەباڵخی دروستبوو و پاشان بەهۆیەوە چەندین کەس خنکاون و بەهۆی ڕوخانی پردێکیشەوە چەند کەسی دیکە گیانیان لە دەستداوە.

لەسەر ڕوداوەکە میدیاکانی ئیسرائیل، لەوانە ڕۆژنامەی هارتس ڕایگەیاندووە، لاینیکەم لەو قەرەباڵخی و کێشمەکێشەدا 44 کەس گیانیان لە دەستداوە.

بەهۆی ئەوەی ساڵی ڕابردوو ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێگەی نەدا جووەکان بچنە سەر مەزاری (خاخام شیمۆن بار یوخای) ئەمساڵ زیاتر لە 100 هەزار کەس ڕویان لە مەزار و ناوچەکە کرد و قەرەباڵخییەک دروستبوو لە ژێر کۆنترۆڵدا نەما.

دامەزراوەی خزمەتگوزاریی خێرا لە ئیسرائیل (M D I) ڕایگەیاندووە، “بەهۆی ئەو پاڵەپەستۆیەی کە دروستبووە سەدان کەس وەک بریندار گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام باسی لە ژمارەی کوژراوان نەکرد.

ئەم ڕێوڕەسمە ساڵانە لەلایەن بەشێک لە جووەکانی ئیسرائیلەوە بەناوی (لاگ بعومەر) چەند ڕۆژێک بەردەوامی دەبێت و ئامادەبوان دەچنە سەر کێوی مرون، لەگەڵ ئەوەش سەردانی مەزاری (خاخام شیمۆن بار یوخای) دەکەن.

ئەمساڵ بەهۆی ڕێژەی کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا حکومەتی ئیسرائیل ڕێگەیدا کە مەراسیمە ئاینییەکە بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی تامەزرۆیی هەوادار و مەزهەبییەکانەوە ئەو ڕوداوانە ڕویاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق لەبارەی جەنگی لوبنانەوە داوای ئاگربەست دەکات

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی جەنگی لوبنانەوە داوادەکات بەخێرایی ئاگربەست رابگەیەندرێت. ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

ئاژانسێكی ئێران: لاریجانی و ئەحمەدی نەژاد لە كێبڕكێكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی دوورخرانەوە

ئاژانسی فارس-ی ئێرانی بڵاویكردەوە، ئەنجومەنی داڕشتنەوەی دەستوری ئێران پەسەندكردنی ژمارەیەك لە كاندیدە دیارەكانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ڕەتكردوەتەوە، كە…
Total
0
Share