توركیا.. 10 عێراقی بە تۆمەتی داعشبوون دادگایی دەكرێن

دەوڵەتی توركیا 10 كەسی عێراقی دەستگیركردووە و بە تۆمەتی داعشبوون دادگاییان دەكات.

میدیای فەرمیی توركیا ئەمڕۆ دووشەممە 25ی كانونی دووەم لە زاری كاربەدەستانی وڵاتەكەیەوە بڵاویكردەوە، “پێشتر تیمەكانی دژەتیرۆر لە ویلایەتی سامسۆن لە باكووری توركیا 14 كەسیان دەستگیركردبوو، ئەو كەسانە تۆمەتبارن بەوەی پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووە.”

بەرپرسانی ئاسایشی توركیا ئاشكرایانكردووە، “ئەو 14 كەسە چواریان سوریین و 10 كەسەكەی تریان عێراقین، سەرجەمیان لە 13 ماڵی ویلایەتی سامسۆن دەستگیركراون.”

میدیای توركیا لە زاری بەرپرسانەوە بڵاویكردووەتەوە، “ئەو 14 كەسەی دەستگیركراون، پشكنینی پزیشكییان بۆكراوە و بەمنزیكانە دادگاییكردنیان دەستپێدەكات.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێزە چـ.ـەکـ.ـدارەکانی عێراق خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بەهۆی شکاندنی چەند زیندانێک لەلایەن چـ.ـەکدارانی ئەحـ.ـمەد شـ.ـەرع کە چـ.ـەکدارانی د،ا،عـ.ـشی تێدا زیندانیکرابوو، عێراق هێزە چـ.ـەکـ.ـدارەکانی خستە حاڵەتی…
Total
0
Share