پلان و ستراتیژ بۆ پەرەپێدانی خوێندنی پیشەیی و تەکنیکی لە کوردستان دادەنرێن

وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ستراتیژ و پلان بۆ پەرەپێدانی خوێندنی پیشەیی و تەکنیکی لە کوردستان دادەنێن.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەكردووە، “ئەمڕۆ سێشەممە بەمەبەستی دانانی ستراتیژ و پلانی خوێندنی پیشەیی و تەکنیکی لە هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا لیژنەی باڵای دانانی ستراتیژیەت و پلانی خوێندنی پیشەیی و تەکنیکی لە وەزارەت کۆبووەوە، تیایدا ڕاسپاردە و پێشنیاز بۆ پەرەپێدان و فراوانکردنی پانتایی خوێندنی پیشەیی و تەکنیکی تاوتوێکران”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “لە كۆبوونەوەكەدا ئارام محەمەد ڕایگەیاندووە، وەزارەتی خوێندنی باڵا لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە بە هاوبەشی کاردەکەن بۆ دانانی ستراتیژیەت و پلان بۆ فراوانکردنی پانتایی خوێندنی پیشەیی و تەکنیکی لە هەرێمی کوردستان”.

ڕاگەیەندراوەكە دەشڵێت، “لە ئێستادا بازاڕی کاری کوردستان لە هەمووکات زیاتر پێویستی بە کادیری تەکنیکی و پیشەیی هەیە، بۆیە بونیادنانەوە و پەرەپێدانی هەرێم بەبێ بوونی توێژێکی کارا لە کادیرانی تەکنیکی کارێکی ئەستەمە”.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، لیژنەی پسپۆڕی هاوبەش پێکهێنرا بۆ ئەوەی ڕەشنووسی ستراتیژی گەشەپێدانی خوێندنی پیشەیی و تەکنیکی ئامادەبکەن، بەمەبەستی پێشکەشکردنی بە بۆردی پەروەردە و خوێندنی باڵای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی: ئەمڕۆ بەفر لە سەنتەری شارەکان دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەفربارین سەنتەری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

شرۆڤەکارێکی سیاسی: فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران گوێیان لە داواکەی مەسعود بارزانی نەگرت

شرۆڤەکارێکی سیاسی ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی مەسعود بارزانی، داوایکرد هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەت دوابخرێت، فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران گوێیان…
Total
0
Share