کەجەکە: توركیا پێنج مانگە كیمیایی بەكاردێنێت و جیهان بێدەنگە

نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەوروپا و ئەمریکا بێدەنگن

هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ڕایگەیاند، “دەوڵەتی داگیرکەرى تورک ماوەی پێنج مانگە چەکی کیمیایی لەدژی هێزەکانى گەریلا بەکاردەهێنێت”.

هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، ئەمڕۆ دووشەممە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “دەوڵەتی داگیرکەری تورک ماوەی پێنج مانگە بەمەبەستی داگیرکردنی تونێلەکانی شەڕ، چەکی کیمیایی لەدژی هێزەکانى گەریلا بەکاردەهێنێت، بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەوروپا و ئەمریکا بێدەنگن”.

كەجەكە باس لەوە دەكات كە پێشتر ئەمریکا، ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان چەندین جار بە شێوازی جیاواز وتوویانە “بەکارهێنانی چەکی کیمیایی هێڵی سوورە و قبووڵی ناکەن، کەچى ئێستا هەڵوێستیان پێچەوانەیە، ئەوەش سەرەڕای ڕاگەیەندراوەکانی هەپەگە دێت بۆ ئاشکراکردنی بەکارهێنانى چەکى کیمایی لەدژى گەریلاکانیان، بەڵام وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان هیچ کاردانەوەیەکییان لە بەرامبەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک نەبووە”.

لەو بارەیەوە ڕاگەیەندراوەكە دەڵێت، “یەکێتیی ئەوروپا، ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان تەنها کاتێک وڵاتێکی دژبەخۆیان چەکی کیمیایی بەکاربهێنێت، ئەو کردەوەیە دەخەنە پلانى کارى ڕۆژانەیان، بەڵام ئەگەر وڵاتێکی هاوپەیمانی خۆیان چەکی کیمیایی بەکاربهێنێت، ئەوا چاوپۆشی لێدەکەن. بێدەنگیی وڵاتانى جیهان وای لە دەوڵەتی داگیرکەری تورک کردووە، کە هەر کەسێک پارێزگاری لە کوردبوونی خۆی بکات و نەچێتە پاڵ ئەوان، ئەوا دەیخەنە زیندان، لەو چێوەیەشدا زۆرێک لە ئەندامانى پەرلەمان، هاوسەرۆکی شارەوانییەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانییەکان سەرەڕای ئەوەی کە بە دەنگی خەڵک هەڵبژێردراون، دەستگیرکردووە”.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەیدا هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، ئاماژەى بە شەهیدبوونی سێ گەریلایان بەهۆی بەکارهێنانى چەکى کیماییەوە لە ڕۆژانی ڕابردوو کردووە و دەڵێت، “هێزی گەریلا بۆ پاراستنی خۆی لەبەرامبەر ئەو هێرشانەى دەوڵەتى داگیرکەرى تورکدا، دەمامکی دژەگازی کیمیایی بەکاردێنن و ئەگەر بەو ڕێگەیە نەبووایە ئەوا تا ئیستا سەدان گەریلایان بەهۆى بەکارهێنانى ئەو چەکەوە شەهید دەبوون”.

کەجەکە لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیدا داوا لە “گەلانی تورکیا، لایەنە دیموکراتەکانی ئەوروپا، ئەمریکا و کەسە دیموکراتە خاوەن ویژدانەکان لە نەتەوە یەکگرتووەکان” دەکات، لەدژی بەکارهێنانی ئەو چەکە کیمیاییانەی لەبەرامبەر هێزەکانى گەریلادا بەکاریاندەهێنن، هەڵوێستیان هەبێت و “بەتاوانى ئەنجامدانی تاوانی شەڕ دەوڵەتی داگیرکەری تورک دادگایی بکەن و چاوەڕێ دەکەن کە دادگایی دادگای تریبونال لە دوای دانیشتنەکانى لە ڕۆژانی 20 تا 24ی ئەم مانگە لە جنێڤ لەسەر ئەو بابەتە هەنگاوی گرنگ بنێت”.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی داوای پڕۆژەی هاوبەش بۆ پڕكردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەكان دەكات

بابەتی دواتر

فایزەر: ڤاكسینەكەمان بۆ منداڵ سەلامەتە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share