بافڵ تاڵەبانی داوای پڕۆژەی هاوبەش بۆ پڕكردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەكان دەكات

هاوسەرۆكی یەكێتی جموجوڵەكانی داعش لەگەڵ لێپرسراوی هێزەكانی ئەڵمانیا تاوتوێدەكات و داوایكرد پڕۆژەی هاوبەش هەبێت بۆ پڕكردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەكان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەرە نەخوازراوەكان.

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدەباشان پێشوازیکرد لە کۆلۆنێڵ مارکۆس مایەر، لێپرسراوی ھێزەکانی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان و عێراق.

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە جموجوڵەکانی پاشماوەکانی داعش كرد کە ھێشتا ھەڕەشەی جدین بۆ سەقامگیری عێراق و وتی، “پێویستە ھەماھەنگی و ھاریکاریی زیاتر هەبێت لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و عێراق و ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی”.

داواشیکرد پڕۆژەی ھاوبەش ھەبێت بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لەو سنوورانە و ھێزی ھاوبەش دروستبکرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو.

سەبارەت بەھەوڵەکانی یەکخستنەوە و پڕچەککردنی ھێزی پێشمەرگە، ھاوسەرۆکی یەكێتی جەختی لەچڕکردنەوەی ھەوڵەکان کردەوە و ڕایگەیاند، هەموو هەوڵێکی یەکێتی لەپێناو دروستکردنی ھێزێکی نیشتمانیی پڕچەک و ڕاھێنراوە لەسەر بنەمای نوێی زانستی سەربازی، بۆئەوەش داوای لە ھێزەکانی ئەڵمانیا کرد هاوکار و ھەماھەنگ بن لەسەرخستن و بەرەوپێشچوونی ئەو پرۆسە نیشتمانییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى كاره‌با خزمه‌تگوزاریی پسوڵەی کات و بڕی کارەبای بەکارهێنراو ده‌خاته‌كار

وه‌زاره‌تى كاره‌با خزمه‌تگوزارییه‌كى نوێ ده‌خاته‌كار، كه‌ هاوڵاتییان له‌مه‌ودوا ده‌توانن بە ‏سەردانکردنی ماڵپەڕی خزمەتگوزاریی کارەبا و داخڵکردنی ژمارەی ئەژمارەکەیان،…
Total
0
Share