لە هەولێر کەسێک خوشکێکی خۆی کوشت

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر کەسێک دەستڕێژی گوللەی لە خوشکەکەی کرد و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە بە بوونی رووداوێکی بریندارکردن لە نەخۆشخانە، دوای گەیشتنی تیمێکی لێکۆڵەر لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەرکەوت کەوا کچێک بەناوی صوره تەمەن 28 ساڵ گوللەیەک بەر سەری کەوتووە و برینداربووە ولەبەر خراپی باری تەندروستی دوای دوو کاتژمێر گیانیلەدەستدا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “دوای لێکۆڵینەوەکان و وەرگرتنی زانیاری دەرکەوت کە ناوبراو لەلایەن برایەکیەوە بەناوی (ر. س. ص.) تەمەن 32 ساڵ لە سەر کێشەیەکی خێزانی بە گوللە لێیدراوە”.

ئاشکراشیکرد، “هێزەکانی پۆلیس توانیان لە ماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار دەستگیر بکەن، دواتر پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا و رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر کرا بەمەبەستی گرتنە بەری رێکاری یاسایی بەرامبەری”.

 

بابەتی پێشتر

نادال ناوی خۆی ناردووە بۆ ڕێکخەرانی مۆنتی کارلۆ

بابەتی دواتر

پلانی بەرشلۆنە: کانسێلۆ، یان دووانی دیکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share