بافڵ جەلال تاڵەبانی: مامۆستا کەریم ئەحمەد نموونەی باڵا و سەربەرزی کوردایەتی و شۆڕشگێڕی بوو

بافڵ جەلال تاڵەبانی نیگەرانی بۆ كۆچی دوایی سكرتێری پێشووتری حزبی شیوعی دەردەبرێت و دەڵێت، نموونەی باڵا و سەربەرزی کوردایەتی و شۆڕشگێڕی بوو.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێكدا ڕایگەیاند، کۆچی دوایی تێكۆشەری دێرین و سكرتێری پێشووی حزبی شیوعی كوردستان و یەکێك لە ڕەمزە دیارەکانی حزبی شیوعی عێراق هاوڕێ (كەریم ئەحمەد) نیگەران و خەمباری کردم.

بافڵ جەلال تاڵەبانی وتیشی، “مامۆستا کەریم ئەحمەد لە نەوەی یەکەمی ڕێبوارەکانی ڕێگای کوردایەتی بوو کە ھەمیشە بە ھەڵوێست و بیری دیموکراتی و نیشتمانی دەناسرایەوە. وەک سەرۆک مام جەلال لە وەسفیدا دەیفەرموو (مامۆستا کەریم تێكۆشەرێكی خاكی، ڕەشۆكی، جەماهیری بوو. ئێمەمانانی خوێندكاری خۆی، وەك خۆی تەماشادەكرد ‌و ڕێزی لێدەگرتین. ھەتا سەریش ھەر بەو جۆرە جوامێری و سەربەرزییە مایەوە لە دڵی ئێمەماناندا)”.

لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەدا هاتووە، کۆچی دوایی کەسایەتییەکی وەک مامۆستا کەریم ئەحمەد کە نموونەی باڵا و سەربەرزی کوردایەتی و شۆڕشگێڕی بوو، خەسارەتێکی گەورەیەوە و جێ و پێگەکەی پڕناکرێتەوە، بەڵام ژیان و ناوبانگی جوامێرانەی لە مێژووی گەلەکەمان بە شانازیی و بەزیندوویی دەمێنێتەوە و دەبێتە وانەیەکیش بۆ پاکی و سەرڕاستی لەگەڵ نەتەوە و ئەو بیروباوەڕەی خەباتی بۆ دەکەین.

سەرۆكی یەكێتی لە كۆتاییشدا دووپاتیكردەوە، بۆ لەدەستدانی ئەم کەڵە تێکۆشەرە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بە کەسوکار و خزمان و ھاوڕێیانی ڕادەگەیەنین و، ڕۆحی بۆ ھەمیشە شادبێت و سەبووری و ئارامیش بەھەموو لایەک ببەخشێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم: له‌ ئێواره‌وه‌ به‌فربارین له‌ سه‌نته‌رى شاره‌كان ده‌ستپێده‌كات

كه‌شناسیی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، له‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆوه‌ له ‌سه‌نته‌رى پارێزگاكان به‌فربارین ده‌ستپێده‌كات و تا سبه‌ینێ دوانیوه‌ڕۆكه‌ى ئه‌م شه‌پۆلی به‌فربارین…
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەوە دەستیپێکرد

کەمێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە دەستیپێکرد. چاوەڕواندەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیاری کۆتایی لەبارەی…
Total
0
Share