بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى بۆ فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه‌: سڵ له‌ تیرۆرستان نەکەنەوە، ئارامی و ژیانی خەڵک بپارێزن

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرماندەکانی ھێزی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ئەمنی ناوچە کێشە لەسەرەکان و ئەو سنوورانەی بۆشایی ئەمنییان ھەیە كۆبووه‌وه‌ و ڕایسپاردن كه‌ چاو کراوەتر بن لە بەرامبەر مەترسییەکانی تیرۆریستان و سڵ نەکەوە، بە توانا سەربازیی و ئەمنییەکانیان ئارامی و ژیانی خەڵک بپارێزن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ لە دەباشان لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرماندەکانی ھێزی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان کۆبووەوە، بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ئەمنیی ناوچە کێشەلەسەرەکان و ئەو سنوورانەی بۆشایی ئەمنییان ھەیە، چەند بڕیارێک دران لەپێناو ئاسایش و ئارامی زیاتر و پاراستنی سەروماڵی ھاوڵاتییان و ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، “لە کۆبوونەوەکەدا کە سەرپەرشتیار و فەرماندەی ھێزەکانی حەفتا ئامادەیبوون، بافڵ جەلال تاڵەبانی دووبارە پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی قوڵی خۆی دەربڕی بۆ شەھیدبوونی ژمارەیەک پێشمەرگەی قارەمان و ھیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ برینداران خواست”.

هه‌روه‌ها لەکۆبوونەوەکەدا بە وردی ھەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئەمنی ئەو سنوورانە کرا کە بۆشایی ئەمنی تێدایە، دوای گفتوگۆکردن و ڕاگۆڕینەوە لەسەر میکانیزمەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و پاراستنی ھەرێمی کوردستان، چەند بڕیارێک دران لەپێناو ئاسایشی زیاتری ھەرێمی کوردستان، لەو ڕووەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕوونیکردەوە چەندین جار ھۆشداریمان داوە بە حکومەتی عێراق و ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە مەترسی جموجۆڵەکانی پاشماوەکانی داعش و سوود وەرگرتنیان لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان تێدایە”.

بۆیە جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه‌، “ئێمە لەمەودوا وەک ھێزی پێشمەرگە پلان و ستراتیژی خۆمان دەبێت بۆ پاراستنی زیاتری ھەرێمی کوردستان و سەلامەتی گیانی ھێزی پێشمەرگە چونکە چۆن خەممان ئارامی و ئاسایشە پێویستە گیانی ھێزەکانی پێشمەرگە و کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکان لە ئاسایش و دژەتیرۆر و ھێزەکانی ناوخۆش بپارێزین کە ئەمەش بە دابینکردنی پێداویستییەکانیان دەبێت”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی فەرماندە و تەواوی ھێزە ئەمنییەکانیشی ڕاسپارد کار بەو بڕیارانە بکرێت و چاو کراوەتر بن لە بەرامبەر مەترسییەکانی تیرۆریستان سڵ نەکەنەوە، بە توانا سەربازی و ئەمنییەکانیان ئارامی و ژیانی خەڵک بپارێزن و وەک ھەمیشە گیانفیدابن لەپێناو ژیانی خەڵک و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی تۆمه‌تبارەکەی بازاڕی زێڕنگەرانی ده‌ستگیركرد

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نووسینگه‌ی‌ ناوبازاڕی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد کە له‌چه‌ند دووكانێكی‌ زێڕنگه‌ر‌ دزی‌ كردووه‌.…
Total
0
Share