فایزەر: ڤاكسینەكەمان بۆ منداڵ سەلامەتە

وەك “مژدە” ناوزەد دەكرێت

هەردوو كۆمپانیای فایزەر و بایۆنتیك ئاشكرایانكرد، ڤاكسینەكەیان سەلامەتە بۆ منداڵانی تەمەن 5 – 11 ساڵان.

ڤاكسینی دژەكۆرۆنای فایزەر كە هەردوو كۆمپانیای فایزەر و بایۆنتیكی ئەمریكی دروستیانكردووە، لە كۆتایی ساڵی ڕابردوودا لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەوكاتی ئەمریكاوە پەسەندكرا و بۆ ڕێگریكردن لە تووشبوونی گەورەكان بە كۆرۆنا بەكاردێت.

هەواڵە نوێیەكەی هەردوو كۆمپانیا ئەمریكییەكە، لەلایەن بەشێك لە ناوەندە پزیشكییەكانەوە وەك “مژدە” ناوزەد دەكرێت، بەوپێیەی وەك هەردوو كۆمپانیاكە ڕایانگەیاندووە، “كوتانی منداڵانی تەمەن 5 – 11 ساڵ بەو ڤاكسینە، دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی ڕادەی بەرگریی جەستەیان و ئەوەش بە تاقیكردنەوە سەلمێندراوە.

پێشتر منداڵان دووچاری كۆرۆنا نەدەبوون، بەڵام جۆرە گۆڕاوەكەی ڤایرۆسەكە منداڵان تووشدەكات و ئەلبێرت بورلا، سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی فایزەر دەڵێت، “بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنای گۆڕاو ناسراو بە دەلتا، حاڵەتەكانی تووشبوونی مندڵان بە كۆرۆنا بەڕێژەی 240% لە ئەمریكا زیادیانكردووە، ئەوەش وادەخوازێت منداڵان لەدژی كۆرۆنا بكوترێن”.

لەگەڵ ڕاگەیاندنی هەواڵەكەیاندا، هەردوو كۆمپانیای فایزەر و بایۆنتیك جەختیانكردەوە كە لە نزیكترین كاتدا، داتا و بەڵگەكانیان لەبارەی كاریگەریی ڤاكسینی فایزەر لەسەر بەرگریی جەستەی منداڵان و ڕێگریكردن لە تووشبوونیان بە كۆرۆنا، پێشكەش بە لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئەمریكا و یەكێتیی ئەوروپا دەكەن.

بەپێی دوایین ئاماری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی و زانكۆی جۆنز هۆپكینزەوە بڵاوكراوەتەوە، تا ئێستا 228 ملیۆن و 400 هەزار كەس لە جیهاندا تووشی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش زیاتر لە چوار ملیۆن و 600 هەزار كەسیان بەهۆی كاریگەرییەكانی ڤایرۆسەكەوە مردوون.

بابەتی پێشتر

کەجەکە: توركیا پێنج مانگە كیمیایی بەكاردێنێت و جیهان بێدەنگە

بابەتی دواتر

ڕاپەڕین.. تۆمەتبارێك پاش دوو ساڵ دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هیندستان.. په‌تایه‌ك بڵاوبووه‌ته‌وه‌ له‌ڕێگه‌ى مێشه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ و مرۆڤ ده‌كوژێت

له‌ هیندستان په‌تایه‌كی كوشنده‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌، له‌ڕێگه‌ى مێشه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ و كاریگه‌رییه‌كه‌ى ده‌گاته‌ ڕاده‌ى كوشتنى مرۆڤ. په‌تاكه‌ به‌ چه‌ندین ناو…
Total
6
Share