جه‌یمس له‌ خه‌ونی گه‌وره‌وه‌ بۆ ئیمارات و قەتەر هه‌نگاوده‌نێت

به‌هۆی که‌مته‌رخه‌میی ڕافا بینیتێزی ڕاهێنه‌ر و ئیداره‌ی یانه‌ی ئێڤه‌رتۆنه‌وه‌، جه‌یمس ڕۆدریگێز له‌ یاریکردن بۆ یانه‌یه‌کی ئیماراتی، یان قەتەری نزیکبووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌کانی “دوبه‌ی سپۆرتس”، ڕۆدریگێز له‌م وه‌رزه‌دا له‌لایه‌ن ڕافائێل بینیتێزی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئێڤه‌رتۆنه‌وه‌ پشتگوێخراوه‌، له‌ گواستنه‌وه‌کانی هاوینی 2021 ئاگادارکراوه‌ته‌وه‌ تاوه‌کو په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌یه‌کی دیکه‌وه‌ بکات و بینیتێز پێیوتووه‌: له‌ پلانه‌کانمدا نیت.

“خامێس” له‌م وه‌رزه‌دا له‌ هیچ یارییه‌کی پریمه‌رلیگ و خوله‌کانی دیکه‌ به‌شداریی پێنه‌کراوه‌، به‌ناچارییه‌وه‌ ڕووه‌و و دوبه‌ی گه‌شتیکردووه‌، به‌پێی زانیارییه‌کانی “دوبه‌ی سپۆرت” ناوبراو له‌گه‌ڵ لێپرسراوی کاره‌کانی له‌ یانه‌یه‌کی به‌شدار له‌ خولی ئیمارات نزیکبوونه‌‌ته‌وه‌، ته‌نانه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رانی ئێڤه‌رتۆن ڕه‌زامه‌ندییان نیشانداوه‌ ئاسانکاری بۆ بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی بۆندی نوێ واژووبکات، هەندێک لەسەرچاوەکانیش ئاماژە بە گواستنەوەی دەکەن بۆ یانەی ڕەیانی قەتەری.

سه‌رچاوه‌که‌ نوسیویه‌تی، به‌ئه‌گه‌رێکی زۆره‌وه‌ گواستنه‌وه‌ی جه‌یمس بۆ ئیمارات به‌شێوازی خواستن ئه‌نجامده‌درێت، به‌وپێیه‌ی یاریزانه‌که‌ له‌پلانیدایه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ و بۆ یانه‌یه‌کی ئه‌وروپا یاریبکات.

ئه‌ستێره‌که‌ی کافیتیرۆس له‌ ژیانی وه‌رزشییدا 414 یاریکردووه‌ و 110 گۆڵی تۆمارکردووه‌، هه‌روه‌ها 133 گۆڵی ڕه‌خساندووه‌.

بابەتی پێشتر

پۆچتینۆ له‌باره‌ی توڕه‌یی مێسی-یه‌وه‌ ڕای خۆی ده‌ربڕی

بابەتی دواتر

شاندێكی عێراقی گەیشتە هەڵەبجە... دوایین ڕاپۆرت لەبارەی بەپارێزگابوون ئامادەدەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاردا گولەر چاکبووەوە

تیمی پزیشکی یانەى ڕیاڵ مەدرید گڵۆپی سەوزی بۆ ئاردا گولەر داگیرساند بەشداری ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانی تیمەکەى بکاتەوە. گولەر پێشتر…
Total
0
Share