ڕیاڵ مەدرید قومارکردن لەسەر هالاند ڕەتدەکاتەوە

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید ناچێتە نێو هاوکێشەی ئێرلینگ هالاندەوە، بڕیاریشیانداوە بە پلانێکی تایبەت هەوڵ بۆ گواستنەوەی بدەن.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی شاهانە بڕیاریداوە هەمان ئۆفەری دارایی یانەی مانچستەر سیتی پێشکەشی هالاند نەکات و دووپاتیکردووەتەوە، چاوەڕوانی بڕیارێکە لەلایەن یاریزانەکەوە بۆ هەڵبژاردنی پڕۆژەی ڕیاڵ مەدرید، یان هەوڵدان بۆ مووچەی خەیاڵی و گواستنەوە بۆ مانچستەر سیتی.

بەپێی زانیاریی ڕۆژنامەکانی مارکا و بێلد سپۆرت، بەڕێوەبەرانی مێرەنگی پێیان وایە هێرشبەرەکەی نەرویج دەبێت هاوشێوەی کیلیان مباپێ بیربکاتەوە و مووچەی خەیاڵی یانە سەرمایەدارەکان ڕەتبکاتەوە، ئەگەر ئەو هەنگاوەش نەنێت، پێرێز و هاوکارانی بەهیچ شێوەیەک ئامادەنین وەک ئیدارەی سیتیزنس ساڵانە 50 ملیۆن یورۆ مووچەی بۆ تەرخان بکەن.

بێلد سپۆرت نووسیویەتی، پێرێز بە بەڕێوەبەرایەتی دۆرتمۆندی ڕاگەیاندووە، ئامادەیە بڕگەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی هالاند بە (75 ملیۆن یورۆ) چالاک بکات، بەو مەرجەی یاریزانەکە ئامادەبێت درێسی سپۆی لۆس بلانکۆس بپۆشێت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد

بابەتی دواتر

ئەوروپا بە ڕاگرتنی پڕۆژەیەکی بۆشایی ئاسمان ڕوسیا سزادەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوارێز چاوەڕێی وەڵامی دۆرتمۆندە

لویس سوارێز، هێرشبەری ئۆرۆگوایی و پێشووی یانەکانی بەرشلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید، تواناکانی پێشکەشی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی کردووە.…
Total
0
Share