(بەوێنە) هەندێک لە یانەکان فێڵی ژیرانە بەکاردەهێنن بۆ شێواندنی دۆخی دەروونی ڕکابەرانیان

یانەکان بە دیزاینکردنی ژووری جلگۆڕینەکان یانە ڕکابەرەکان بێزاردەکەن

یانەکانی ئەوروپا لە خول و پاڵەوانێتیە گەورەکاندا هاوشێوەی جەنگێکی گەورە لە ڕوبەڕوبوونەوەکان دەڕوانن، ناکرێت جەنگە وەرزشیەکان هاوشێوەی جەنگی ئاسایی بە کوشتنی یاریزانان کۆتاییبێت، بەڵکو هەوڵەکان بۆ ئەوەن بەهەر شێوەیەک بێت باری دەروونیان تێکبدرێت و بردنەوە تۆماربکرێت.

جەنگی ئاسایی پلان و ئەقڵیەتێکی ژیری دەوێت، بواری تۆپی پێش بەهەمان شێوەیە و هەندێک لە بە دیزاینی سەیروسەمەرەی ژووری جلگۆڕینەکان ناڕاوستەوخۆ کاردەکەنە سەر دەروونی یانە ڕکابەرانیان و بەر لەدەستپێکی یاریی دەیانڕوخێنن.

لەم ڕاپۆرتەدا فێڵ و تەڵەکەی هەندێک لە یانەکانتان بۆ ئاشکرادەکەین، لە شێوازی دیزاینکردنی ژووری جلگۆڕینی یانە ڕکابەرەکان، بەهۆیەوە کاریگەری نەرێنی لەسەر یاریزانان دروستدەکەن.

ئارسیناڵ

لە ناوەڕاستی ژووری جلگۆڕینی یانەی ڕکابەر لە یاریگای ئیماراتس (یاریگای ئارسیناڵ)، مێزێکی گەورە بەشێوەیەکی ژیرانە چەسپێنراوە و دەستکاری ناکرێت، واتا ناتوانرێت جێگەکەی بگۆڕدرێت.

مێزەکە بۆ ئەوە تەرخانکراوە ستافی یانەی میوان خواردن و خواردنەوەی یاریزانانی لەسەر دابنێن و ئامادەبکەن، بەڵام ئامانجی سەرەکی لەم دیزاینکردنە دابڕینی یاریزانانە لە ڕاهێنەر کاتێک ڕێنماییان پێدەدات، چونکە ڕاستەوخۆ دەکەوێتە نێوان ڕاهێنەر و یاریزانانەوە.

ژووری جلگۆڕینی یانەی میوان لە یاریگای ئیماراتس

چێڵسی

یانەی چێڵسی فێڵێکی جیاوازی لە ئارسیناڵ بەکارهێناوە، لە ژووری جلگۆڕینی یانەی میوان لە یاریگای ستامفۆرد بریج، کورسی دانیشتنی یاریزانان نزم دیزاینکراوە و لەهەمان کاتدا قولاپی هەڵواسینی درێسەکان بەرزن، ئەوەش یاریزانان ناچاردەکات لە کاتی جلگۆڕیندا چەند جارێک هەڵبستنە سەر پێیەکانیان و دابنیشنەوە.

ئەم پڕۆسەیەش ماسولکەی یاریزانان درێژدەکات و خاودەکاتەوە و چەند جارێک بەردەوام دەبێت، تاوەکو دەگەنە ناو یاریگا بڕێک لە وزەی یاریکردنیان لەدەستدەدەن.

ژووری جلگۆڕینی یانەی میوان و یانەی خانەخوێ لە یاریگایستامفۆرد بریج جیاوازییەکی زۆری هەیە

میلدزبرۆ

یانەی میڵدزبرۆ فێڵێکی ئەندازیاری ناوازەی بەکارهێناوە، کورسی دانیشتینی یاریزانان هاوشێوەی پیتی (L)ی ئینگلیزییە، کاتێک درێسەکانیان دەگۆڕن ڕاهێنەر ناتوانێت لە یەک کاتدا سەرنج لەسەرجەم یاریزانەکان بدات، بێگومان ئەوەش کاریگەری لەسەر سەرنجدانی ئامادەبووانی ژوورەکە دروستدەکات.

هەروەها هەندێک لە یاریزانان بەهۆی بەرکەوتنیان بە هاوڕێکانیان، گوێبسیتی زۆرینەی ڕێنماییەکان نابن.

ژووری جلگۆڕینی یانەی میوان لە یاریگای میڵدزبرۆ

بەنفیکا

لە ژووری جلگۆڕینی یانەی میوان لە یاریگای دا لوزی تایبەت بە یانەی بەنفیکا چەندین وێنەی زەبەلاحی هاندەران هەڵواسراوە.

وێنەکان هێندە زۆرن تەنانەت دیوارەکانی پێ ڕوپۆشکراوە، ئەوەش جەنجاڵی لە بیرکردنەوەی یاریزانان دروستدەکات و وا دەکات بەر لە یارییەکان هەست بە نائارامی بکەن.

یەکێک لە وینە هەڵواسراوەکان لە ژووری جلگۆڕینی میوان لە یاریگای دالوز

ئانژی

یانەی ئانژی ماخاچکالای ڕووسی ژوورێکی هاوشێوەی ژووری ئاسایی بەبێ هەڵواسەری جلوبەرگ ئامادەکردووە، جۆرە کورسیەکی بۆ ڕکابەران تەرخانکردووە هاوشێوەی کورسی ئاساییە و هەڵواسەری جلوبەرگی پێوەلێکێنراوە.

ئەم جۆرە دیزاینە سادەیە هێندە ناشرین و فەرمییە زۆرینەی یاریزانانی یانە ڕکابەرەکان بێزاردەکات، ئەوەش کاریگەری لەسەر دەروونیان دروستدەکات.

وێنەی کورسی دانیشتنی یاریزانانی یانەی میوان لە یاریگای یانەی ئانژی ڕووسی
بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: بڕگەی تایبەت بە دانەوەی قەرزەكانی هەرێم ڕەتدەكرێتەوە

بابەتی دواتر

هەولێر.. مێردمنداڵێكی 13 ساڵ خەونەكەی هاتەدی و بەرگی پۆلیسی پۆشی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share